پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلم و فه‌رهه‌نگی كوردی له نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئەدەب و هونەر 07:07 PM - 2021-09-12
پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلم و فه‌رهه‌نگی كوردی" نیۆیۆرك" به نمایشی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كورد و وڵاتانی جیهان له شاری نیۆیۆرك له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلم و فه‌رهه‌نگی كوردی "نیۆیۆرك" New York به
به‌رپرسیاریی خاتوو "خه‌یاڵ قێرتێڵ" Xeyal Qertel ده‌رهێنه‌ر و چالاكڤانی
مافی مرۆڤی كورد و به نمایشی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد و وڵاتانی جیهان،
له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیلمه بڵیند و كورتی چیرۆكی، و ئه‌نیمه‌یشنی و
به‌ڵگه‌فیلمه كورت و درێژه‌كان، پێشكه‌شكردنی كۆنسێرتی مۆسیقا، خوێندنه‌وه‌ی
شیعر، ناساندنی كتێب و وتووێژ له‌گه‌ڵ نووسه‌ره‌كانیان و به ڕچاوگرتنی هه‌موو
ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان، به شێوه‌ی ئاماده‌بوون له ڕۆژانی 19 و 20 و 21ی
سپێته‌مبه‌ری 2021 له هۆڵی سینه‌مایی "ئانجلیكا" Angelika له شاری نیۆیۆرك
له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فێستیڤاڵی فیلم و كه‌لتووری كوردی "نیۆیۆرك" NYKFCF له لایه‌ن خاتوو "خه‌یاڵ
قێرتێڵ" له ساڵی 2017 له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه تاكوو له‌وه زیاتر،
سینه‌مای كوردی و هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگی ڕه‌سه‌نی كورده‌واری به خه‌ڵكانی ئه‌مه‌ریكا
و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بناسێنێت؛ چونكه میراتی كه‌لتووری كورده‌كان
مێژووییه‌كی كۆنی هه‌یه و ده‌بێت هه‌وڵی زیاتریی بۆ بدرێت تاكوو به شێوه‌ی
به‌ربڵاو له ئاستی جیهاندا بناسێندرێت.
پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلم و فه‌رهه‌نگی كوردی "نیۆیۆرك" به ته‌ركیز
له‌سه‌ر خه‌بات و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی ژنان و كچانی كۆبانێ له به‌رانبه‌ر
گرووپی تیڕۆریستی داعش، بۆ نمایشی به‌رهه‌مه سینه‌مایی و ئه‌ده‌بییه‌كانی ژنانی
كورد و هه‌روه‌ها به‌شداریی ئه‌وان له ئاخاوتن سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ،
فێمێنیزم، ئه‌ده‌بیات و هه‌روه‌ها ڕێكخستنی یه‌كسانی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی پلانی بۆ
داندراوه كه به پشتیوانی "ئه‌نجوومه‌نی یه‌كسانی بۆ كورده‌كان" KFCF،
نووسینگه‌ی "ڕۆزا لۆگزامبۆرگ" Rosa Luxemburg له نیۆیۆرك، ناوه‌ندی
"نیۆیۆرك كێوێركان" Kevorkian، ناوه‌ندی كوردی له وڵاتی ئوستوڕاڵیا و
هه‌روه‌ها به هاوبه‌شی "ئه‌نستیتۆی كوردی واشنگتۆن"، چه‌ندین كۆمپانیاكانی
بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فیلم له‌وانه: "كات" Kat، "ڕێتاو" Retaw و "ئ ـ فلۆكس" e-flux
و هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی "فیلمی ئه‌ڵمانیا" بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكی پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلم و فه‌رهه‌نگی كوردی
"نیۆیۆرك"، ژه‌نیار و موزیكزانی كورد "ئۆزان ئاكسوێی" Ozan Aksoy پسپۆڕی
نه‌ته‌وه‌ناسی له كاتژمێر 18:20ی ڕۆژی هه‌ینی 10ی سێپته‌مبه‌ری 2021 سه‌باره‌ت به
مۆسیقای كوردی هاته ئاخاوتن و پاشان به ئامێره‌كه‌ی خۆی چه‌ندین پارچه
موزیكی كوردی پێشكه‌ش كرد. ئاكسوێی به‌وپه‌ڕیی لێهاتووییه‌وه چه‌ندین ئامێر به
باشی ده‌ژه‌نێت و ده‌نگێكی به‌سه‌زیشی هه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به پێی
دابوونه‌ریتی مۆسیقای نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی توركیا، له‌وانه: كورده‌كان،
ئه‌رمه‌نییه‌كان، لازه‌كان و عه‌له‌وه‌ییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات و ئه‌وان به هۆگرانی
مۆسیقا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌ناسێنێت.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه و له كاتژمێر 18:50 كۆڕیی ناساندنی كتێبی پڕفرۆشی
"كچانی كۆبانێ" The Daughters of Kobani له نووسینی خاتوو "گه‌یل توماچ
لێمون" Gayle Tzemach Lemmon ڕۆژنامه‌نووسی ناوداری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه‌چوو.
نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا ژیانی ژنه شه‌ڕڤانانی ئازا و خه‌باتكاری كورد و هه‌روه‌ها
سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان به‌سه‌ر گرووپی تیرۆڕیستی داعش ده‌خاته‌ڕوو.
له كاتژمێر 19:40 ڕۆژی هه‌ینی 10ی سێپته‌مبه‌ری 2021، واته یه‌كه‌مین ڕۆژی ئه‌م
ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا؛ به‌ڵگه‌فیلمی 46 خوله‌كی "ژیانی نوێ" New Life له
ده‌رهێنانی "وه‌یسی ئاڵتای" Veysi Altay نمایشكرا كه چیرۆكی ژیانی سێ كچه
شه‌ڕڤانی كورد له شاری كۆبانێ و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی ئه‌وان ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌م به‌رهه‌مه، خه‌باتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌وان بۆ داكۆكیكردن له شار و
نیشتمانی دایكی خۆیان له به‌رانبه‌ر داعش نیشانی بینه‌ر ده‌دات.
له درێژه‌دا به‌ڵگه‌فیلمی بڵندی "گه‌ڕانه‌وه، ژیان دوای داعش" The Return،
Life After ISIS له ده‌رهێنانی "ئاڵبا سوتوڕا" Alba Sotorra سینه‌ماكاری
كاتالۆنیایی نمایشكرا كه له‌سه‌ر چاره‌نووسی سه‌رسووڕهێنه‌ری ژنانی داعش و
منداڵانی ئه‌وان له ڕۆژئاوا توێژینه‌وه ده‌كات كه له وڵاتانی جۆراوجۆری
ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا ڕوویانكرده ئه‌م گرووپه تیڕۆریستییه. ئه‌م فیلمه
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئه‌و ژنانه‌ی كه ئه‌ندامی داعش بوون و ژنانی كورده كه
هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وان دوای ئه‌ندامبوون له داعش و به‌دیلكردنیان، بگه‌ڕێننه‌وه بۆ
ژیانی ئاسایی و له‌م ڕێگایه‌دا یارمه‌تیان ده‌ده‌ن.
له دووهه‌م ڕۆژی پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلم و فه‌رهه‌نگی كوردی "نیۆیۆرك"
و له كاتژمێر 14:15 ڕۆژی شه‌مه 11ی سێپته‌مبه‌ری 2021، به‌ڵگه‌فیلمی بڵندی "بۆ
ئازادی" The End Will Be Spectacular له ده‌رهێنانی "ئێرسین چلیك" Ersin
ÇELIK، له كاتژمێر 17:10 به‌ڵگه‌فیلمی "من بریندارم" I Am Wounded له
ده‌رهێنانی "ئوركان بایرام" Orkan Bayram، له كاتژمێر 17:50 به‌ڵگه‌فیلمی
بڵندی "ئیلهام سامی جومه‌ك" İlhan Sami Çomak سه‌باره‌ت به‌م شاعیره كورده له
ده‌رهێنانی "چیجدێم مه‌زڵووم" Çiğdem Mazlum و "سێرتاچ ئیلدیز" Sertaç
Yıldız چوونه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
له كاتژمێر 16:15ی هه‌مان ڕۆژیشدا ڕێوڕه‌سمی ناساندنی كتێبی "كچانی دووكه‌ڵ
و ئاور" Daughters of Smoke and Fire له نووسینی خاتوو "ئاوا هوما" Ava
Homa و له كاتژمێر 19ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا كۆڕی شیعر خوێندنه‌وه‌ی
"ئاراسیلیس گیرمای" Aracelis Girmay و خاتوو "فه‌خری شێكێر" Fexri Şeker
به‌ڕێوه‌چوو.
له كاتژمێر 19:15 هه‌مان ڕۆژدا فیلمی سینه‌مایی "خه‌ونه بێڕه‌نگه‌كان"
Colorless Dream له ده‌رهێنانی "مێهمێت عه‌لی كۆنه‌ر" Mehmet Ali Konar، له
كاتژمێر 20:45 كورته فیلمی "دوایین ماڵی دنیا" The World's Last House له
ده‌رهێنانی "ئه‌میر غوڵامی"، له كاتژمێر 9ی شه‌و به‌ڵگه‌فیلمی "داده سه‌لته‌نه"
Dada Saltaneh له ده‌رهێنانی "هادی ئه‌حمه‌دی"، له كاتژمێر 21:35 كورته
فیلمی "گۆرانییه‌كانی سه‌رده‌م" Songs of The Era له ده‌رهێنانی "سه‌ركه‌وت
نیكدڵ" و هه‌روه‌ها له كاتژمێر 21:55 كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی "ده‌ستپێكی
دووباره" Starting Over له ده‌رهێنانی "ئه‌ڤین به‌رازی" Evin Berazi
نمایشكران.
له سێیه‌مین ڕۆژی پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلم و فه‌رهه‌نگی كوردی
"نیۆیۆرك" و له كاتژمێر 14:10 به‌ڵگه‌فیلمی بڵندی "عه‌شق له به‌رانبه‌ر
كۆمه‌ڵكوژی" Love in the Face of Genocide له ده‌رهێنانی "شێرۆ هینده"
Shero Hinde، له كاتژمێر 16:10 به‌ڵگه‌فیلمی بڵندی "هه‌نگه‌ڤان" The
Beekeeper له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد "مانۆ خه‌لیل" Mano
Khalil و دانیشتووی وڵاتی سویسڕا، له كاتژمێر 18:10 كورته فیلمی "باوانی"
Bavani له ده‌رهێنانی "سه‌جاد ئه‌حمه‌دبه‌یگی"، له كاتژمێر 18:50 كورته فیلمی
"په‌ڵه" The STAIN له ده‌رهێنانی "شوڕش وه‌كیلی"، له كاتژمێر 19:10 فیلمی
سینه‌مایی "خوشكانی جودا" Sisters Apart له ده‌رهێنانی "دافته چاریزانی"
Daphne Charizani به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له كاتژمێر 20:50 كورته فیلمی
"من سه‌بر ده‌كه‌م" I Will Wait له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د شێروانی" له هه‌رێمی
كوردستان، له كاتژمێر 21:10 كورته فیلمی "كارنیكا" Karnika له ده‌رهێنانی
"مریه‌م سه‌مه‌دی"، له كاتژمێر 21:30 كورته فیلمی "ده‌ریا شه‌پۆل شه‌پۆل
ده‌له‌رێته‌وه" The Sea Wells له ده‌رهێنانی "ئه‌میر غوڵامی" و هه‌روه‌ها له
كاتژمێر 21:46 كورته فیلمی "هاوینی قووه‌كان" The Summer of the Swans له
ده‌رهێنانی "مریه‌م سه‌مه‌دی" نمایش ده‌كرێن و هه‌روه‌ها له كاتژمێر 15:35 هه‌مان
ڕۆژیشدا "لوقمان ئه‌حمه‌د" ژه‌نیاری كورد به ئامێری دیوانه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی
20 خوله‌ك تاكژه‌نی ده‌كات.
فێستیڤاڵی فیلم و فه‌رهه‌نگی كوردی "نیۆیۆرك" به به‌رهه‌می وێنه‌یی، ئه‌ده‌بی و
مۆسیقایی خۆی سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد یا ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندیی
به‌وانه‌وه هه‌یه كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كورد و یا بیانی ده‌خوڵقێت و به
مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی دابوونه‌ریت، زمان، جلووبه‌رگ، ڕه‌سه‌نایه‌تی، ڕه‌نگ و
هونه‌ره جۆراوجۆره‌كانی كوردیی بۆ هۆگرانی و ناساندنی هه‌ر چی زیاتر و
بڵاوكردنه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگای جیهانی و هه‌روه‌ها
به‌هێزكردنی و یه‌كێتی ئه‌وان و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دنیا
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مساڵ به خۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا و گرتنه‌به‌ریی ڕێكاره
ته‌ندروستییه‌كان له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆوید ـ 19، فرۆشتنی بلیته‌كانی پێنجه‌مین
خولی فێستیڤاڵی فیلم و فه‌رهه‌نگی كوردی "نیۆیۆرك"؛ هه‌م له‌به‌ر درگای
ماڵه‌كان و هه‌میش له ناونیشانی ئه‌نته‌ڕنێتی له‌به‌رده‌ستدا بوو. بینه‌ران بۆ
بینینی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ڕووداوه فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه، ده‌بوایه كارتی
واكسینی خۆیان له كاتی هاتنه‌ژووره‌وه بۆ ناو هۆڵی سینه‌مایی "ئانجلیكا"
پێبێت، چونكه له شاری نیۆیۆڕك، خه‌ڵكی پێویسته كه بۆ به‌شداریی له‌و
چالاكیانه‌ی كه له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لانی كه‌م یه‌كه‌مین دۆزی
واكسینی خۆیان پێبێت.
PUKmedia مه‌نسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19