riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 51 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 04:49 PM - 2021-09-12

راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌‌ۆ 12-9-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 3 هه‌زارو 554 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 6 هه‌زارو 789 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 51 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، ملیۆنێك و 950 هه‌زارو 765 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون ملیۆنێك و 822هه‌زارو 166 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 93.4٪ هه‌روه‌ها 21 هه‌زار 496 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket