riklam

موسڵ.. له‌رووداوێكی هاتوچۆدا ئه‌فسه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا

عیراق 02:52 PM - 2021-09-12

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر له‌ رێگای موسڵ- به‌غدا ئه‌فسه‌رێكی باڵای عیراق گیانی له‌ده‌ستدا.

لیوا روكن هاشم عه‌بدوالفیاز به‌رێوه‌به‌ری پشكنه‌ری تۆپخانه‌ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ رێگای موسڵ- به‌غدا له‌نزیك گه‌یاره‌ گیانی له‌ده‌ستداو و دوو ئه‌فسه‌ری تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌و ڕایگه‌یاند: كه‌ لیوا روكن هاشم عبدالفیاز له‌ ڕووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌فسه‌ره‌ برینداره‌كانیش به‌ فڕۆكه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر.

PUKmedia ئازاد شكور/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket