riklam

ئێران.. زیاتر لە 114 هەزار تووشبووی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن

جیهان 01:02 PM - 2021-09-12

لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 20 هەزار و 219 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 487 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 20 هەزار و 219 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 487 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا 5 ملیۆن و 295 هەزار و 786 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ڕێژەیەش 4 ملیۆن و 568 هەزار و 236 تووشبوو چاك بوونەتەوە و 114 هەزار و 311 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

لەئێستادا 7 هەزار و 278 كەس لەنەخۆشخانەكانی ئێران لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە كە 168 شار لەناو بازنەی سووری كۆرۆنادان. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket