riklam

كۆیه‌.. قاوه‌خانه‌ی كلتوری له‌ قشڵه‌ی كۆیه‌ كرایه‌وه‌

ئەدەب و هونەر 10:34 PM - 2021-09-11

له‌به‌رگێكی ته‌واو ڕه‌سه‌نایه‌تی و كلتوری  كورده‌واریدا قاوه‌خانه‌ی كلتوری قشڵه‌ی كۆیه‌ به‌ڕوی هاووڵاتیان و فۆلكلۆردۆستدا كرایه‌وه‌  شه‌وانه‌ یارییه‌ كورده‌واریه‌كانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت.

یه‌كێتی واحید به‌رێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆیه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ هۆڵێكی قشڵه‌ی كۆیه‌  له‌ لایه‌ن مامۆستایه‌كی  شاره‌كه‌ی حاجی قادر و مه‌لای گه‌وره‌و دڵداری شاعیر ئه‌م قاوه‌خانه‌ كلتوریه‌ كراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین به‌شی  جیا له‌ خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌ كتێبخانه‌و پێشانگای كه‌ره‌سته‌ مێژوویه‌كان و مۆزه‌خانه‌ و چه‌ندین به‌شی تر .

ڕاشیگه‌یاند ئه‌م شوێنه‌ كلتوریه‌ ڕۆژه‌نه‌ سعات 3دوای نیوه‌ڕۆ تاوه‌ك و 11.30 خوله‌ك  پێشوازی له‌ میوانه‌كانی ده‌كات و له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه‌ و شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی قاوه‌خانه‌ی كلتوری قشله‌ی كویه‌ له‌ ڕابردودا سه‌نته‌رێكی گرنگی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بووه‌ و هاوكارێكی باشی تۆماركردنی به‌رنامه‌ و هه‌واڵ و نوسینی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری گه‌ری بووه‌  له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌ كلتوری و مێژووییه‌كانی سنووری قه‌زای كۆیه‌

PUKmedia كاروان نازم -كۆیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket