riklam

كۆبه‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی د.مارف عومه‌ر گوڵ بڵاوكرایه‌وه‌

ئەدەب و هونەر 09:08 PM - 2021-09-11

ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ 11-9-2021، له‌ باخچه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO مه‌راسیمێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆی به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی د.مارف عومه‌ر گوڵ  به‌رِێوه‌چوو كه‌ پێكهاتبوون له‌ كتێبه‌كانی ” هێلانه‌ی  نغرۆ، خۆری زیندان، شاییه‌كی نهێنێ، نیشتمانم دارستانی ده‌م رووبار بوو، شكۆی باڵگرتوو."

له‌ وته‌یه‌كدا د.مارف وتی ، ئه‌م پێنج دیوانه‌ له‌ ناوه‌رِۆكدا ده‌ربرِی پێنج قۆناغی جیاوازی ژیانی منن له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له‌ سه‌رده‌می شاخ و شار. 

له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا پارچه‌ میوزیكی گۆرانی ”باخی دڵ”ی په‌یمان عومه‌ر  كه‌له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان نزار زێوێیی و هێمن حسێن-ه‌وه‌ نوێكرابوه‌وه‌ نمایش كرا،دواتریش د.مارف عومه‌ر گوڵ چه‌ند پارچه‌ شیعرێكی له‌ دیوانه‌كانی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد. 

شایه‌نی باسه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شیعره‌كانی ئه‌م دیوانانه‌ی د.مارف له‌لایه‌ن  هونه‌رمه‌ندانی كورده‌وه‌ كراون به‌ گۆرانی وه‌ك عه‌دنان كه‌ریم، په‌یمان عومه‌ر، خالید ره‌شید و تایه‌ری خه‌لیلی و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تر.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket