riklam

ژنێك تاكه‌ كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌ له‌ دیاله‌

کوردستان 08:02 PM - 2021-09-11

هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پارێزگای دیاله‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ سۆزان مه‌نسوڕ‌ تاكه‌ كاندیدمانه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتووی عیراق كه‌وا بڕ‌یاره‌ رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عه‌باس مه‌حمود، وته‌بێژی ره‌سمی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌پارێزگای دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستان له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان به‌یه‌ك كاندید ده‌چنه‌ ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سنووری پارێزگای دیاله‌، له‌ناو بازنه‌ی 4 دا، ئه‌ویش سۆزان مه‌نسوڕ‌ كه‌ره‌مه‌ به‌ژماره‌ی (22)، كه‌ ده‌كاته‌ خوشكی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسوڕ‌ كه‌ له‌شه‌ڕ‌ی دژ به‌تیرۆرستان ژیانی خۆی كرده‌ قوربانی گه‌ل و نیشتمان.

راشیگه‌یاند: خاتوو سۆزان مه‌نسوڕ‌ تاكه‌ كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ هه‌ندێك كه‌س خۆیان وه‌ك كاندیدی شاری خانه‌قین پیشان ده‌ده‌ن، بۆیه‌ هاوپه‌یمانی كوردستان رێگه‌ی داداگا ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر هه‌وڵێك كه‌ بدرێت بۆ دزینی ده‌نگی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ڕ‌ێگه‌ی ناشه‌رعی.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، دیاریكردنی سۆزان مه‌نسوڕ‌ وه‌ك ته‌نها كاندیدێك بۆ هاوپه‌یمانی كوردستان له‌سنووری پارێزگای دیاله‌، بۆ ناوبانگی بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌ له‌قوربانیدان و فیداكاری و به‌رگریكردن له‌ماف و داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان له‌شاری خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket