}

له‌ شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ نیو ملیۆن تۆن كاڵا له‌ ڕێی په‌روێزخانه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌

کوردستان 05:04 PM - 2021-09-11

له‌ شه‌ش مانگی ڕابردودا زیاتر له‌ نیو ملیۆن تۆن كاڵا له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌، ھاورده‌ و ھه‌نارده‌ كراوه‌.

فه‌ریبۆرز كه‌ره‌می به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌وبان و گواستنه‌وه‌ی پارێزگای كرماشان به‌ ئاژانسی ھه‌واڵی ئیرنای ئێرانی ڕاگه‌یاندووه‌، له‌ سه‌ره‌تای به‌ھاری ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا، 552 ھه‌زار تۆن كاڵا له‌ سنووری نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌ ھاورده‌ و ھه‌نارده‌ كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ڕێژه‌ كاڵایه‌، له‌ ڕێی 17 ھه‌زار و 505 بارھه‌ڵگری ئێرانی و 10 ھه‌زار و 524 بارھه‌ڵگری عیراقی گوازراوه‌ته‌وه‌.

كه‌ره‌می ڕاشیگه‌یاندووه‌، له‌و كاڵا نانه‌وتیانه‌ی ساڵانه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ھه‌نارده‌ی عیراق ده‌كرێن، زیاتر له‌ نیوه‌یان له‌ سنووره‌كانی كرماشانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌.

وتیشی، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و داخستنی به‌شێكی زۆر له‌ سنووره‌كانی ئێران، ھه‌نارده‌ی كاڵا له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، له‌ ئاستێكی به‌رزدا بووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو