}

سەرۆك كۆمار لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە

کوردستان 02:15 PM - 2021-09-11

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2021 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆك و ئازاد تۆفیق رەحیم، پارێزگاری هەڵەبجە و سەبارەت بەگۆڕانكارییەكانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزاری گفتوگۆكرا.

لە دیدارەكەدا بەگرنگییەوە باس لە بەھێزكردنی هەوڵەكان كرا، بۆ گەیشتن بەڕێگاچارەی گونجاو بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ، ھەروەھا دووپاتكرایەوە لەگرنگی پاراستنی مافە رەواكانی ھاووڵاتیان بێ جیاوازی.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك  كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و ریشەیی بۆ كۆتایی ھێنان بەكێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بەتایبەتی كێشە داراییەكان و پاراستنی مافە رەواكانی خەڵك و مووچەخۆران و خانەنشینانی ھەرێمی كوردستان و عیراق بێ جیاوازی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو