riklam

مەخمور.. داعش پەلاماری هێزە ئەمنیەكانیداو شەهید هەیە

کوردستان 12:58 PM - 2021-09-11

لەسنوری مەخمور داعش پەلاماری هێزە عیراقییەكانداو بەهۆیەوە ئەفسەرێك و سێ سەربازی عیراقی شەهید بوون.

رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مەخمور بە PUKmediaی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ 11ی 9ی 2021 لەگوندی خەتابی رۆژئاوای ناحیەی قەراجی قەزای مەخمور تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزە عیراقییەكانداوە.

وتیشی: بەهۆی پەلامارەكەوە ئەفسەرێكی عیراقی بەپلەی نەقیب لەگەڵ سێ سەرباز شەهید بوون.

پەلامارەكەی ئەمڕۆی داعش بۆ سەر هێزە عیراقییەكان لەكاتێكدایە كە ماوەیەك لەناوچە جێناكۆكەكان جموجوڵەكانی تیرۆرستان زیادیكردوەو لەچەند رۆژی رابردوشدا لەسنوری پارێزگای كەركوك پەلاماری هێزە عیراقییەكانداو بەهۆیەوە 13 پۆلیس كوژران.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket