riklam

هاوخەمی کۆسرەت ڕەسول بۆ کۆچیدوایی بەکر ئەحمەد

پرسەنامە 10:43 AM - 2021-09-11

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری هەڤاڵ بەکر ئەحمەد یەعقوب

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی هەولێر، پێشمەرگەی قارەمان و رێکخستنی دێرین هەڤاڵ (بەکر ئەحمەد یەعقوب) ناسراو بە بەکرەسوورم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

کاک بەکر لەژیانی سیاسی و خەباتی خۆیدا وەک تێکۆشەرێکی دێرین و قارەمان، پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەرو گیان لەسەر دەست، رێکخستنێکی دێرینی ناوشار، کەسایەتی دیارو ناسراوی هەولێر خزمەتی بەرچاوی کردووەو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی یەکێتی و گەلەکەی تەرخان کرد، کۆچی دوایی کۆستێکە لە هەموومان کەوت و کەلێنێکە بە سانایی پڕ ناکرێتەوە.

بۆ ئەم خەمە قووڵەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە گەورەیەی گەلەکەمان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم دەردەبڕم، لەخوای گەورە داواکارم سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket