11ی سێپته‌مبه‌ر..سه‌ره‌تای یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 08:50 AM - 2021-09-11
رۆژی روداوه‌كه‌ی 11 سێبته‌مبه‌ر
دوو ھێرشی تیرۆرستی دوا به دوای یه‌ك كه له رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 11ی ئه‌یلوولی 2001 له‌لایه‌ن رێكخراوی ئه‌لقاعیده له‌خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا روویاندا، ئاڕاسته‌ی چوار فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستهكران به ئامانجی دیاریكراو كه سیانیان سه‌ركه‌وتبوو له‌پێكانی ئامانجه‌كانیاندا، و ئامانجه‌كانیش تاوه‌ری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی بوو لهمنھاتن و باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن).
له‌كاتێكدا وێنه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه نه‌گیرابوو كه ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌كرد خستویه‌تیه خواره‌وه و وێنه‌ی بازنه‌یه‌كی ھهڵكهنراوی رۆكێتێكی نه‌زانراو نیشاندراو تێكشكێنهرهكهی نه‌دۆزرایه‌وه، به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ئه‌و فڕۆكه‌یه لهرێگهیدا بووه بۆ پێكانی كۆشكی سپی له واشنتۆن.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌دا 2973 كه‌س كوژران و 24 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون، له‌گه‌ڵ ھه‌زاران بریندار و تووشبوو له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی دوكه‌ڵی ئاگرو ھه‌ڵمه ژاراوییهكاندا.
چه‌ند سه‌عاتێك دوای ھێرشه‌كه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌تی خسته سه‌ر رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌و سه‌ركرده‌كه‌ی ئوسامه بن لادن.
بۆ قاعیده تاوانباركرا به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی 11ی سێبته‌مبه‌ر ؟
ھێزه ئه‌مریكییه‌كان رایانگه‌یاند: كهشریتێكی ڤیدیۆییان كه ده‌ستكه‌وتوو له ماڵێكی وێرانكراوودا له جه‌لال ئاباد له تشرینی دووه‌می 2001 دا ئوسامه بن لادن قسه بۆ خالید كوڕی عه‌وده ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ھێرشێكی له‌و شێوه‌یه بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی بازرگانی ده‌كات له ئه‌مریكا.
هێرش كرایه سه‌ر عیراق
پاشان لهجهگی دژی تیرۆردا پلانه‌كه لهتاڵیبانهوه گۆڕدرا بۆ عیراق و ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه رژێمی به‌عسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عیراق هاوكاریی تیرۆری كردوه‌و ئه‌وه بوو له‌ساڵی 2003ـدا، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی هێرشیان كرده سه‌ر عیراق و كۆتاییان به ده‌سته‌ڵاتی (سه‌ددام حوسێن) هێنا.
قاعیده ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی
ئوسامه بن لادن له‌ساڵی 2004 و له‌پێش ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا له 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2004دا ده‌ركه‌وت له‌تۆمارێكی وێنه‌ییدا و به‌رپرسیاری رێكخراوی قاعیده‌ی لهھێرشهكان راگه‌یاند.
لێكدانه‌وی روداوه‌كه له‌جیهان
- ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانه‌كانی به‌كارێكی تیرۆرستییان دانا.
- سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان به تیرۆرستییان دانا و یاسر عه‌ره‌فات بڕێك له‌خوێنی خۆی به‌خشی بهبریندارهكان.
- زۆربه‌ی موسڵمانان به‌پێی دوایین راپرسییهكان به كارێكی تیرۆرستیان دانا.
-ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌موسڵمانان به تێكۆشانیان دانا، و به به‌شێك له‌شه‌ڕی چاكه به‌سه‌ر خراپه‌دا دایاننا، بێگومان له‌و رووداوه‌دا بیروبۆچوونی زۆر جیاواز هه‌یه و هه‌ندێك به‌پیلانی ناو ده‌به‌ن و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كاری تیرۆرستیی بووه.
له‌ساڵیادی 11ی سێبته‌مبه‌ردا وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌دات
هاوكات له‌گه‌ڵ كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی 11ی ئه‌یلولی ئه‌مریكا، رۆژی شه‌ممه 10ی ئه‌یلولی 2016 وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا"تۆماس دی میزیر"سه‌باره‌ت به‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئیسلامییه توندڕه‌وه مه‌ترسیداره‌كان و سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر له‌ئه‌ڵمانیا به‌رۆژنامه‌ی"بیڵد"ی
ئه‌ڵمانی راگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌كه‌سانی مه‌ترسیدار ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌خۆیان به‌ڕاست ده‌زانن و به‌هۆكاری سیاسی و بایه‌خه‌وه تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ژماره‌یان گه‌یشتۆته 520 كه‌س ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كه كه‌پێشتر به‌وشێوه‌یه نه‌بووه.
وه‌زیری ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌وكه‌سه مه‌ترسیدارانه به‌پشت به‌ستن بهوپۆلێنكردنهی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: له‌پاڵ ئه‌و مه‌ترسیدارانه‌دا 360 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ن كه‌په‌یوه‌ندیان به ده‌زگا تایبه‌ته مه‌ترسیدارو ناسراوهكانهوه هه‌یه، یان ئاماده‌ییان هه‌یه پشتگیری لۆجستیكی تیرۆرستان بكه‌ن بۆ ئاماده‌باشی و ئه‌نجامدانی تاوان به‌هۆكاری سیاسی.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر جۆراو جۆره‌و كه‌سانی بیانی تێدایه سه‌ره‌ڕای كه‌سانی ده‌مارگیر له‌ئه‌ڵمانیا.
وتیشی: تیمی لێدانی بیانی وه‌ك پیلانێك به‌قاچاغ ده‌گه‌یه‌نرێنه ئه‌وروپاو به‌گه‌یشتنیشیان ده‌كه‌ونه ئاماده‌كردنی تاوان به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س سه‌رنج له‌ویتر بدات وه‌ك ئه‌وه‌ی كهلهپاریس و برۆكسل رویاندا.
دیمیزیر پێیوایه ئاشكراكردنی تیمی بیانی، ئاشكراكردنی تاوانباره دهمارگیرهكانه كهفیكری رادیكاڵی له‌رێگه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی ئیسلامییه‌وه له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه یان له‌رێگه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی توندوتیژی و رۆحی یه‌كتر قبوڵنه‌كردن وتێكدانی سه‌قامگیری وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ش بوه‌ته دوو هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه‌و جدی له‌سه‌رمان.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی"ئۆسنهبروكه تسایتۆنگ"ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه‌ژماره‌ی توندڕه‌وان له‌ناو كچانی موسوڵماندا روو له‌زیادبونه، رۆژنامه‌كه پشتی به‌ستووه به"نوسینگه‌ی راوێژكاری توندڕه‌وی" له‌ده‌سته‌ی فیدراڵی كۆچ و كۆچبه‌ران كهچارهكی ئه‌و پرسه راوێژكاریانه په‌یوه‌ندیان به‌ساڵی 2015 وه هه‌یه كهرێژهی كچانی توندڕه‌و بۆ نیوه زیادیكردووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشووتردا رۆژنامه‌كه به‌پشت به‌ستن به‌زانیاریه‌كانی"میشایل كیفر"لێكۆڵه‌ر له‌په‌یمانگای دراساتی ئیسلامی له‌زانكۆی ئوسنهبروك بڵاویكردوه‌ته‌وه"ئه‌و كچانه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته 13 ساڵ به‌ره‌و تووندڕه‌وی ده‌ڕۆن.
سه‌ره‌تایه‌ك له‌سه‌ر ژیانی بن لادن...
بن لادن ناوی: ئوسامه بن محه‌مه‌د بن عه‌وه‌ز بن لاده‌نه، له 10ی ئازاری ساڵی 1957له‌شاری ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌دایكبووه و 52 خوشك و برای ھه‌یه، بن لادن له‌ساڵی 1979 كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازی دامه‌زراند و دواتر سه‌ربازگه‌یه‌كی بۆ مه‌شقپێكردنی چه‌كداران بۆ شه‌ڕی سۆڤیه‌ت له ئه‌فغانستان به‌ھاوكاری سعودیه و ئه‌مریكا دامهزراندو دواتر به‌خۆی بۆ شه‌ڕ چووه ئه‌فغانستان و پاشان له‌ساڵی 1988 رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی له‌ئه‌فغانستان دامه‌زراند.
(ئوسامه) وه‌كوو موسڵمانێكی وه‌هابی ناسرابوو. (بن لادن) پاش به‌جێهێشتنی كۆلێژ له‌ساڵی 1979ـدا، پێوه‌ندی به (عه‌بدوڵڵا عه‌زام)ـه‌وه كرد بۆ شه‌ڕكردن دژ به سوپای یه‌كیه‌تیی سۆڤیێت له‌ئه‌فغانستان، لێره‌دا ده‌پرسین بۆچی .. ئه‌مریكا هاوكاری هێزیكی ئیسلامی كرد؟ له وه‌ڵامدا رون و ئاشكرایه كه له‌ساڵی 1979 تاوه‌كوو 1989، ده‌ستگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا، یارمه‌تیی سه‌ربازی و دارایی پێشكه‌ش به گرووپی (جیهاد موجاهیدن)ـی (ئوسامه) كرد.
تا دوو هێزی زور پێچه‌وانه‌ی دروست بن دژی سۆفیه‌ت شوڕشێك دروستبێت به‌هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕیكه‌وه دژایه‌تی سۆفیه‌ت بكه‌ن.
(ئوسامه) پێش ساڵی 1984، له‌گه‌ڵ (عه‌بدوڵڵا عه‌زام)، (مه‌كته‌بی خه‌ده‌مات)ـی دامه‌زراند كه یارمه‌تیی سه‌ربازی و دارایی له‌جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌گه‌یانده ئه‌فغانستان بۆ جه‌نگان دژ به سوپای یه‌كیه‌تیی سۆڤیێت، كه هاوكاریه‌كان ئه‌مریكا پێشكه‌شی ده‌كرد، دوای ئه‌و ماوه‌یه له‌چه‌ند وڵاتێك كاری توند‌و تیژی ئه‌نجامدا له (سودان و جه‌زائیر و مالیزیا) تا هێرشه‌كه‌ی 11 سێبته‌مبه‌ر.
هێرشه‌كه بریتی بوو له رفاندنی چوار فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و پێكدادانیان به هه‌ردوو بینای تاوه‌ری بازرگانیی جیهانی له (نیویۆرك و پێنتاگۆن) له(ڤێرجینیا) و وه‌كوو ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یش، 2973 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو تاوه‌ری بازرگانییش رووخا.
(ئوسامه) بۆ چه‌ندینجار ره‌تیكرده‌وه رێكخراوه‌كه‌ی هێرشه‌كانی 11ـی سێپتێمبه‌ری ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام له‌ساڵی 2004ـدا له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش، حكومه‌تی ئه‌مریكا شه‌ڕی دژه‌تیرۆری راگه‌یاند و هێرشی كرده سه‌ر ئه‌فغانستان بۆ كۆتاییهێنان به ده‌سته‌ڵاتی (تاڵیبان) و ده‌ستگیركردنی به‌رپرسانی (ئه‌لقاعیده).
چاره‌نوسی بن لادن ..
له 2 ئایار / مایۆ 2011 هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كۆمهڵگایهكیاندا دا به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و توانیان ئوسامه بن لادن بكوژن و ته‌رمه‌كه‌ی بخه‌نه ژێر ده‌ریاوه.
PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19