}

ئــەمـڕۆ لـە مـێژوودا

جیهان 08:39 AM - 2021-09-11

11 سێبته‌مبه‌ر [ئه‌یلول]
رووداوه‌كان:

1118: ئابڵوقه‌ی خاچپه‌رستان بۆ سه‌ر شاری (سور) و هه‌ره‌سهێنانی فاتمیه‌كان و سه‌لجوقیه‌كان له‌به‌رده‌م خاچپه‌رسته‌كاندا و داگیركردنی شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌ره‌نجه‌وه‌.

1840: به‌ریتانیا شاری (به‌یروت)ی بۆردومانكرد بۆ زۆركردن له‌ (محه‌مه‌د عه‌لی پاشا) تا ده‌ستبه‌رداری سوریا ببێت.

1926: بینیتۆ مۆسۆلۆنی دوچاری هه‌وڵێكی تیرۆركردنی شكستخواردوو بوویه‌وه‌.

1930: بوركانی سترومبولی له‌ دوورگه‌ی سه‌قه‌لیه‌.

1931: ئیتالیه‌كان تێكۆشه‌ری لیبی (عومه‌ر موختار)یان ده‌ستگیركرد به‌ برینداری، و له‌ 15ی مانگدا له‌سێداره‌یاندا.

1937: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (ژیان) له‌ لایه‌ن (م. ساڵح قه‌فتان) كه‌ سه‌رنوسه‌ری بوو له‌ سلێمانی.

1941: ئه‌ڵمانیای نازی جه‌نگی راگه‌یاند دژ به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.

1945: ده‌ستپێكی كاره‌كانی (كۆنگره‌ی پێنج) له‌ له‌نده‌ن له‌ نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و چین و ئینگلته‌ره‌ و فه‌ره‌نسه‌.

1945: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووی یابان (هیدیكی توجو) هه‌وڵی خۆكوشتنیدا.

1950: خاتونی ئه‌مریكی (فلورانس چادویك) بوو به‌ یه‌كه‌مین خاتوون له‌ جیهاندا كه‌ ده‌ریای (مانش) ببڕێت.

1962: ئاژانسی (تاس)ی سۆڤیه‌تی بۆ یه‌كه‌مین جار رایگه‌یاند كه‌ كۆمه‌ڵێك موشه‌كی ناوه‌ند هاوێژی جێگیركردووه‌ له‌ خاكی كۆبا.

1964: كۆتایی كاره‌كانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ كه‌ جه‌مال عه‌بدولناسری بۆ بانگهێشت كرابوو، كه‌ ئه‌وه‌ دوومین لوتكه‌ی عه‌ره‌بی بوو.

1971: به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر چوونه‌ ناو كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.

1973: كۆده‌تای سه‌بارزی له‌ چیلی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركرده‌ی سوپا و له‌ سه‌روو هه‌مویانه‌وه‌ ئۆگستۆ بینوشیه‌ كه‌ (سلفادۆر ئه‌لیندی) له‌ كار لابرد، و ئه‌و كۆده‌تایه‌ بووه‌ هۆی كوشتنی له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئابڵوقه‌دراو له‌ باودۆخێكی ته‌مومژاویدا.

1980: رێكخروای خوێندكارانی سۆشیالیستی كوردستان له‌ ئه‌وروپا دامه‌زرا به‌ ناوی (سۆكسه‌) و سه‌ر به‌ پاسۆك بوو.

1990: سه‌رۆكی ئه‌مریكا (جۆرج بۆش) وتارێكی پێشكه‌شكرد له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ و ئامانجی ئه‌وه‌بوو هێز به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ركردنی سه‌بازه‌ عێراقیه‌كان له‌ كوێت كه‌ عێراق له‌ 2ی ئۆگه‌ست داگیری كردبوو.

1991: یه‌كه‌مین په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له‌ سلێمانی كه‌ به‌ وتارێكی (مام جه‌لال) ده‌ستیپێكرد كه‌له‌ یاریگای سلێمانی پێشكه‌شی كردبوو.

1991: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت كشانه‌وی سوپاكه‌ی راگه‌یاند له‌ كۆبا و كۆتایی به‌ كۆمه‌كی ئابووری بۆ ئه‌و وڵاته‌ هێنا.

1995: مه‌كۆكی گه‌ردوونی ده‌ستكرد (E.S.A) به‌ هاوكاری مه‌كۆكی ناسای ئه‌مریكی به‌ره‌و گه‌ردوون به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی كالیفۆرنیای ئاسمانی له‌ وڵاتی فلۆریدای ئه‌مریكا.

1996: عێراق دوو راكێتی گرته‌ فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ له‌سه‌ر باشووری عێراق دیده‌وانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد.

2001: هێرش به‌ 4 فڕۆكه‌ دوانیان بۆ سه‌ر سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له‌ نیویۆرك و سێهه‌میان خۆیدا به‌ بینای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن) له‌ فرجینیا و چواره‌میان خرایه‌ خواره‌وه‌ له‌ خوارووی شاری (بنسلفانیا) و ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 8 سه‌عات بی سه‌رۆك

مایه‌وه‌ و به‌ خۆشاردنه‌وه‌ی جۆرج بۆش كه‌ بووه‌ هۆی هه‌ژاندنی ئیداره‌ی ئه‌مریكی و وڵاتانی زلهێزی جیهانی كه‌ له‌ 8 وڵات پێكهاتبوون و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش درێژكرا بۆ رێكخراوی قاعیده‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی (ئوسامه‌ بن لادن).

2005: هێزه‌كانی ئیسرائیل كشانه‌وه‌ی خۆی كۆتایی پێهێنا به‌ یه‌ك لایه‌نه‌ له‌ به‌ره‌ی غه‌ززه‌.

2007: فه‌رهه‌نگ خانه‌ی سلێمانی كرایه‌وه‌.

له‌دایكبوون:

1816: كارل زیس، زانای ئه‌ڵمانی و دۆزه‌ره‌وه‌ی وردبین و عه‌ده‌سه‌كانی بینین.

1885: دیفید هربرت لورانس، ئه‌دیبی ئینگلیزی.

1917: فردیناند ماركۆس، سه‌رۆكی ده‌هه‌می فلیپین.

1930: ساڵح سه‌لیم، ئه‌كته‌ر و یاریزانی تۆپی پێی میسری.

1935: ته‌هانی راشد، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.

1937: شاژنه‌ پاولا، ژنی ئه‌لبری دووه‌م مه‌لیكی به‌لجیكا.

1945: فرانز پیكنپاوه‌ر، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.

1957: بریبن ئیلكییر لارسن، یاریزانی تۆپی پێی دانیماركی.

1960: ئه‌شره‌ف عه‌بدولباقی، ئه‌كته‌ری میسری.

1962: خۆلیۆ سالیناس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

1965: به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ركۆماری سوریا.

1966: كازم ساهیر، گۆرانیبێژی عێراقی.

1978: دیان ستانكوفیچ، یاریزانی تۆپی پێی سربی.

1979: دیڤید بیتزارو، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.

1979: ئیریك ئه‌بیداڵ، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.

1981: ئه‌ندریا دوسینا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

1986: ئیسماعیل عه‌بدوله‌تیف،یاریزانی تۆپی پێی به‌حره‌ینی.
 
وه‌فات:
1733: فرانسوا كوبران، مۆسیك دانه‌ری فه‌ره‌نسی.

1823: داڤید ریكاردۆ، ئابوریناسی به‌ریتانی.

1865: لویس لاموریسییر، عه‌سكه‌رتاری فه‌ره‌نسی.

1888: دومینیگو فاوستینو سارمینتو، سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین.

1948: محه‌مه‌د عه‌لی جناح، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی پاكستان.

1950: جون سموتس، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی باشووری ئه‌فریقیا.

1971: نیكیتا خرۆشۆف، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.

1973: سلفادۆر ئه‌لیندی، سه‌ركۆماری چیلی.

1975: ئایه‌توڵا محه‌مه‌د مه‌ردۆخی، مێژوونوسی كورد.

1994: جیسیكا تاندی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری به‌ریتانی.

2003: ئانا لیند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید.

2004: ماهیر عه‌بدوڵا، رۆژنامه‌نوس و په‌خشكاری فه‌له‌ستینی.

2007: ئیان بورترفیڵد، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.

2010: محه‌مه‌د فه‌تحی عوسمان، بیریاری ئیسلامی میسری.

2012: كریستۆفه‌ر ستیفنز، دیبلۆماتی ئه‌مریكی.

 جه‌ژن و بۆنه‌كان:
سه‌ری ساڵ له‌ ساڵنامه‌ی قیبتی.

سه‌ری ساڵ له‌ ساڵنامه‌ی ئه‌سیوبیا.

رۆژی نیشتمانی له‌ ناوچه‌ی كه‌ته‌لۆنیا.

رۆژی مامۆستا له‌ ئه‌مریكای لاتین.
 
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو