}

ژیلوان حه‌مه‌دو محه‌مه‌د مسته‌فا بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق كران

هەمەڕەنگ 01:00 PM - 2021-09-10

دیك ئه‌دڤۆكاتى هۆڵه‌ندى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عیراق بانگهێشتى دوو یاریزانى نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ده‌كات .

ئه‌مرۆ هه‌ینى ، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌ راهێنه‌ره‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌ بانگهێشتى هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان ، ژیلوان حه‌مه‌دو محه‌مه‌د مسته‌فاى كردووه‌ بۆ دوو یارى داهاتوو عیراق له‌ پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى .

ژیلوان كورده‌و بۆ یانه‌ى ئۆربیرۆى سویدى یاریده‌كات و محه‌مه‌د مسته‌فاى به‌رگریكاریش یاریزانى یانه‌ى نه‌سرى ئیماراتیه‌ .

PUKmedia به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو