riklam

کۆرۆنا لەکەرکوک تەشەنەی سەندۆتەوە

کوردستان 12:30 PM - 2021-09-10

بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک دەڵێت دوای ئەوەی ماوەیەک بوو حاڵەتەکانی توشبوون بەکۆرۆنا کەمیان کردبوو و هاوکات فشاریش لەسەر نەخۆشخانە تایبەتکراوەکانی کۆرۆنا لەکەرکوک کەمبوبونەوه،جارێکی تر دۆخەکە ڕوو لەوەیە حاڵەتەکانی توشبون بەکۆرۆنا زیادیان کردبێتەوه.

د.نەبیل حەمدی بوشناق بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک بە PUKmedia ی راگەیاند: وەکو تێبینیمان کردوە لەچەند ڕۆژی راابردوودا حاڵەتەکانی توشبون بەکۆرۆنا زیادیان کردوەو 95٪ ی ئەوانەی توشبوون نیشانەکانی پەتاکەیان زۆر  بەقورسی تیا دەرکەوتوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر توشبووی کۆرۆنا کەسەردانی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەکانیان کردوە پێویستیان بەوەکردوە  لەنەخۆشخانەدا بهێڵدرێنەوه.

بەڕێوەبەری گشتی تەندزوستی کەرکوک ئاشکراشیکرد کەداوایان لەئیدارەی کەرکوک و شانەی قەیرانەکانی پارێزگای کەرکوک کردوە کۆبونەویەکی بەپەلە ئەنجام بدرێت و کۆمەڵێک  ڕێکاری  نوێ بگیرێتەبەر لەپێناو  پێشگرتن بەتەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەکە لەوانە ئەنجامدانی کۆبونەوه فراوانەکان و ئاهەنگ و بۆنە ئاینیەکان و پرسەکان قەدەغەبکرێنەوە و هانی هاوڵاتیان بدرێت پابەندی ڕێکارە خۆپارێزیەکان بن و بەزوویش خۆیان بەڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بکوتن.

بەپێی نوێترین ئاماری تەندروستیش لەماوەی 24سەعاتی ڕابردوو لەکەرکوک 165حاڵەتی توشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە.لەبەرامبەردا 358 توشبوو چاکبونەتەوەو دوو کەسیش بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستی لەماوەی 24سەعاتی ڕابردوودا لەکەرکوک 3263کەس خۆیان بەڤاکسینەکە کوتاوەو و کۆی ئەو کەسانەی لەکەرکوک بەڤاکسینەکە کوتراون پێکهاتوە لە 170هەزار و 469کەس.

PUKmedia کەرکوک،محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket