riklam

ئەستێرەیەکی پڕشنگاداری سینەمای فەرەنسی کۆچیدوایی کرد

هەمەڕەنگ 10:31 AM - 2021-09-10

ژان پۆل  بێلماندۆ لە تەمەنی 88  ساڵیدا ماڵئاوایی کرد لە سینەمای فەرەنسی ، بیلماندۆ لە خێزانێکی رؤشنبیر و  هونەرمەند گەورەبوە و بەشێکی زۆری  خانەوادەکەی هونەرمەند و رؤشنبیر و ئەکتەری سینەما و شانۆ بوون ، باوکی  پەیکەرتاش و دایکی ئەکتەر و ئێستاش مناڵەکانی  مناڵی مناڵەکانی هەر لە بواری هوونەر و سینەماو شانۆدا بەردەوامن .

ژان پۆڵ  رۆژی 6 ی سێپتەمبەر کۆچیی دوایی کرد لە تەمەنی 88 ساڵیدا و لە ژیانی هونەریدا لە 80 فلیمدا بەشداری کردوە و کەلێنێکی گەورەی  لە سینەمای فەرەنسی  بەجێهێشت و جێگا و لێهاتووی لەو بوارەدا  هەمیشە دیار ئەبێت و گەلی فەرەنسا زۆر بەداخن بە کۆچی بێ گەرانەوەی ژان پۆل بیلماندۆ ، بیلماندۆ یەکێکە لە کۆڵەکە بەهێزەکانی سینەمای فەرەنسی شان بەشانی  ئالان دلۆن و ژیخاخ دوپاخدیوو، ئەمڕۆ  لە رێوڕەسمێکی شایستەدا بە ئامادە بوونی سەرۆک ماکرۆن لە کۆشکی ئەنڤالید رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی بەڕێوە چوو ، بە ئامەدەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەکتەر و هوونەرمەندان و هاورێیانی ژانپۆل و  هەروەها  خانەوادەکەی  ، فرمێسکی خەم  بەئاشکرا  چاووی  ئامادەبوانی ئەو مەراسیمە دیار بوو . 

سەرۆک کۆمار ئیمانیول ماکرۆن ، بە ووتارێکی دوورودرێژ و زۆر بە پێز بەشداری کرد تێیدا کەسایەتی ژانپۆل بیلماندۆی و مێژووی  هوونەری بەرز و پڕشکۆ راگرت و کۆچیی دوایی بە کۆستێکی گەورە زانی بۆ سینەمای فەرەنسی و گەلی فەرەنسا ، هەردوابەدوای  ووتارەکەی ماکرۆن مەدالیای شەرەفی پێبەخشی  ، مەراسیمی بەخاکسپاردنی لە کۆشکی ئەنڤالید بۆ کەسایەتیە ناسراوەکانی فەرەنسا تەرخان ئەکرێت ئەمرۆژ بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هوونەرمەندان و رؤشنبیران و ئەکتەرانی شانۆ و سینەما و کەسایەتی سیاسی لە حزب و لایەنە سیاسیەکان مەراسیمی بەرێکردنی بۆ بەخاکسپاردنی بەڕێوە چوو

تێکڕای مەراسیمەکە راستەو خۆ گواسترایەوە لەلایەن کەناڵەکانی تەلەڤیزیوون و میدیاکانەوە ، پاش تەواو بوونی مەراسیمەکە تەرمی بیلماندۆ بە یاوەری خانەوادەکەی  کۆشکی ئەنڤالیدیان جێهێشت  و لە بەخاسپرادنێکی خێزانیدا دوا ماڵئاوایی لێئەکرێت .

 

PUKmedia حەمە عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket