riklam

په‌رله‌مانتارێك: كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیمچه‌ وه‌ستێنراوێكن

عیراق 06:31 PM - 2021-09-09

لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلولی 2021، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌یاسا هه‌یه‌ بۆ خوولی نوێی په‌رله‌مانی داهاتوو به‌جێهێڵراون.

له‌و باره‌یه‌وه‌، نه‌دا شاكر، ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیمچه‌ وه‌ستێنراوێكن و ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه‌یه‌، روونیشی كرده‌وه‌، هه‌موان له‌به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه‌وا بڕیاره‌ رۆژی 10ی مانگی 2021 ئه‌نجام بدرێت.

راشیگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك یاسا بۆ خوولی په‌رله‌مانی نوێ هه‌ڵگیراون و له‌و خووله‌دا یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌، ئاماژه‌شیدا، زۆربه‌ی چالاكی و كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه‌ رووی له‌پاشه‌كشه‌ كردووه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌، پێشتریش ئه‌ڵماس فازیل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ بۆ خوولی داهاتووی په‌رله‌مان به‌جێ هێڵراون.

راشیگه‌یاندبوو، له‌گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌ كه‌ به‌جێ هێڵدراون بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو بریتین له‌: یاسای سزادانی عیراقی و تاوانه‌ زانیارییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یاسای نه‌وت و غازو هه‌روه‌ها ده‌یان یاسای گرنگی تر كه‌ به‌ڕێوه‌بوون بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكترین كاتدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.

روونیشی كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شێكی تر له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كه‌وه‌ بوو كه‌ له‌زۆرێك له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق روویاندا، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیاردان له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌، ئه‌مانه‌ هه‌موو هۆكار بوون بۆ نه‌بوونی كاتی پێویست بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket