riklam

عیراق.. هه‌ڵبژاردنه‌كان خوێندن دواده‌خات

عیراق 05:57 PM - 2021-09-09

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ده‌خرێته‌ دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، بڕیادراوه‌ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و خوێندنی ناوپۆل له‌ وڵات كه‌ ساڵانی رابردو له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولدا ده‌ستیپێده‌كرد، له‌ ئه‌م ئه‌مساڵدا بخرێته‌ دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ له‌ 10-10-2021 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق باسی له‌وه‌شكردووه‌، بڕیاردراوه‌ له‌ 12ی ئه‌یلوله‌وه‌ مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌یی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2021- 2022 ده‌ستبه‌كاربكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket