riklam

شاره‌زایه‌كی یاسایی: ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم پێشێلكارییه‌

عیراق 05:45 PM - 2021-09-09

شاره‌زاییه‌كی یاسایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلولی 2021 داوای له‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ كردووه‌ هه‌ڵوێست بنوێنێت و رێگریی له‌ده‌ستدرێژییه‌ دووباره‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكات، هاوكات جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌روه‌ری وڵاتان به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێڵی سووره‌.

به‌یانی ئیمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی ناوچه‌ی سیده‌كانی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان كرد، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، هێشتا سوپای توركیاش له‌سه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان گوند چۆڵكراون و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ بوون و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانی.

د.عه‌لی ته‌میمی، شاره‌زای یاسایی تایبه‌ت به‌ PUKmedia لێدوانی داو وتی: هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكاری و سه‌رپێچیكردنه‌ له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پره‌نسیپی سه‌روه‌ری به‌گوێره‌ی ماده‌كانی 1و2و3ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ وڵاتان رێز له‌سه‌روه‌ری یه‌كتری بگرن، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێڵی سووره‌.

راشیگه‌یاند: عیراق ده‌توانێت له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا له‌سه‌ر ئێران و توركیا تۆمار بكات، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا هه‌له‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌دژی گوندو مناڵانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، سكاڵا پێشكه‌ش بكرێت، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانیشیان له‌ئاسایش و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی، بخرێنه‌ ژێر گه‌مارۆی به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

راشیگه‌یاند: توركیاو ئێران به‌بیانووی بوونی ژماره‌یه‌ك حزب و هێزی به‌رهه‌ڵه‌ستكار له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ش رێگه‌نادات هێز به‌كاربهێنرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دانوستان و دایه‌لۆك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی بۆردومانه‌كان پێویسته‌ حكومه‌تی كازمی له‌دوارۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا، وا هه‌ڵسوكه‌وت بكات كه‌بتوانێت رێگری له‌م هێرشانه‌ بكات كه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و له‌ناوبردنی گونده‌كان و مناڵ و ژنان، بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی كه‌ به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌یه‌.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket