}

كه‌نه‌دا ده‌رگای به‌ڕووی گه‌شتیاراندا كرده‌وه‌

جیهان 08:51 AM - 2021-09-09

وڵاتی كه‌نه‌دا له‌ 21 مارسی 2020 وه‌ سنوره‌كانی به‌ڕوی چه‌ندین وڵاتانی جیهاندا داخستبوو، به‌ڵام له‌ئێستاوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌، دوای 14 ڕۆژ له‌ وه‌رگرتنی ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌كان ده‌توانن سه‌ردانی كه‌نه‌دا بكه‌ن.

به‌هۆی ڕێگه‌ نه‌دانی هاتنی گشتیار بۆ كه‌نه‌دا له‌ ڕووی گه‌شتیاریه‌وه‌ وڵاتی كه‌نه‌دا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، به‌ڵام له‌ئێستادا دوای كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار هاتونه‌ته‌ نێو كه‌نه‌داوه‌، به‌ڵام له‌پێشوودا پێویستی ده‌كرد كه‌ 14 ڕۆژ له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌ره‌نتین بكرێن له‌ ئێستادا هه‌ركه‌س دوو ژه‌مه‌ ڤاكسینی كردبێت پێویست به‌ خۆ كه‌ره‌نتینه‌ كردن ناكات.

سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی ڤاكسین هه‌ركه‌س بێته‌ ناو وڵاتی كه‌نه‌داوه‌ پێویسته‌ پێش 72 سه‌عات پشكنینی كۆرۆنا بكات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو