riklam

ئــەمـڕۆ لـە مـێژوودا

جیهان 08:41 AM - 2021-09-09

9 سێبتەمبەر

337: سێ میراتگرەكەی قوستەنتینی یەكەم  (قوستەنتینی دووەم) و (قنستانتیوسی دووەم) و (قنستنس) بوونە میراتگری باوكی كۆچكردوویان قوستەنتینی یەكەم لەسەر عەرشی ئیمراتۆریەتی رۆمانی وەك هاوبەش لە حوكمدا، ئەو سیانە خاكی ئەو ئیمبراتۆریەیان بەشكرد لە نێوانیاندا.

1087: ویلیام روفوس چووە سەر عەرشی ئینگلتەرە لە ژێر ناوی ویلیامی دووەم.

1493: شەڕی كربافا، كە تیایدا عوسمانیەكان سەركەوتنێكی گەورەیان بەدەستهێنا بەسەر كرواتدا.

1513: شەڕی فلودین: هەرەسی ئوسكوتلەندە و تیاچوونی مەلیكەكەی جیمسی چوارەم، و دەرچوونی ئوسكوتلەندە لە جەنگی كۆمەڵەی كامبرای.

1543: تاج لەسەرنانی (ماری ستیوارت) كچی مەلیك (جیمسی پێنجەم)، كە تەمەنی 9 مانگ بوو بە شاژنی ئوسكوتلەندیەكان لە شاری ستیرلنگ لە ناوەندی ئوسكوتلەندە.

1570: فەتحی شاری لفوشكا لە لایەن سوڵتان سەلیمی دووەمەوە.

1739: سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەستونو لە نزیك شاری چارلستون لە ویلایەتی كارۆلینای باشوور، كە گەورەترین یاخیبوونی كۆیلەكان بوو لە موستەعمەرەكانی ئەمریكای باكووری ژێر ركێفی تاجی بەریتانی لە ماوەی پێش شۆڕشی ئەمریكی.

1791: ناوی سەرۆك جۆرج واشنتۆن بە فەڕمی بوو بە پایتەخی ئەمریكا.

1820: ئەمانوڵا خان چاوی سێ پیاوماقوڵی شاری بانە دەردێنێ و ئافرەت و منداڵەكانیان ئاوارەی شاری سنە دەكات.

1827: كەشتی ئەمریكی بە سەرۆكایەتی ئیبراهیم پاشا گەشتە بەندەری (نافارین) لە یۆنان.

1842: راگەیاندنی پارێزگاریی فەرەنسی بەسەر (هایتی)دا.

1867: سەربەخۆیی لۆكسمبۆرگ.

1876: دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (ئەهرام) وەك رۆژنامەیەكی رۆژانە لە میسر.

1881: دەستپێكی (شۆڕشی عورابی) لە میسر بە سەرۆكایەتی (ئەحمەد عورابی) كاتێك لەگەڵ كەژاوەیەك لەگەل سوپای میسریدا رۆشت بۆ كۆشكی (عابدین) بارەگای نیشتەجیبوونی خدێوی تۆفیق بۆ نمایشكردنی داواكاریەكانی نەتەوەكەی.

1882: دەستپێكی شەڕی (تەل ئەلكەبیر) لە نێوان ئەحمەد عورابی و ئینگلیز.

1892: فەلەكناسی ئینگلیزی (دكتۆر برنارد) مانگی پێنجەمی سەر بە هەسارەی موشتەری دۆزیەوە.

1893: دامەزراندنی یانەی وەرزشی (شتوتگارد)ی ئەڵمانی.

1922: سوپای توركیا پەلاماری سوپای یۆنانی دا بەو هۆیەوە ئەزمیریان داگیركرد و كەوتنە پەلاماری كورد و داگیركردنی ناوچەكانی باكوری كوردستان و بە توركی كردنیان.

1938: هەڵگیرسانی شەڕێ‌ (بئر السبع) لە نێوان هێزەكانی ئینتیدابی بەریتانی و تێكۆشەرانی عەرەب لە فەلەستین لە میانیدا عەرەبەكان 600 پارچە چەكیان دەستكەوت و چەندین زیانی تریان گەیاند بە هێزی داگیركەر.

1940: فڕۆكە جەنگیەكانی ئیتالیا (تەلئەبیب)ی جولەكەیان بۆردومانكرد لە فەلەستین لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی و 117 كەسیان كوشت.

1948: راگەیاندنی كۆماری كۆریای دیموكراتی میللی ناسراو بە كۆریای باكوور كە ئەو رۆژەیە كرا بە رۆژی نیشتمانی.

1952: ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی عەبدولرەحمان عەزام دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

1953: دەرچوونی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی لە میسر، و بەو بۆنەوە جوتیاران ئاهەنگیان گێڕا.
1965: حكومەتی چینی مافی ئۆتۆنۆمی بەخشیە هەرێمی تبت.

1973: كۆبا پەیوەندی دیبلۆماتی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند.

1976: فەلەستین چووە ناو كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی دوای رەزامەندی ئەوەی كە رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی نوێنەری شەرعی گەلی فەلەستینە.

1984: كۆنگرەی وڵاتانی دەریای ناوەڕاست رەزامەندی نواند لەسەر پرۆژەی میسری كە دەریای ناوەڕاست ناوچەیەكی داماڵراوە لە چەكی ئەتۆمی.

1991: راگەیاندنی سەربەخۆیی تاجیكستان لە یەكیەتی سۆڤیەت.

1999: راگەیاندنی دروستكردنی یەكیەتی ئەفریقیا لە شاری (سرت) لە لیبیا.

2000: ئارێل شارۆن چووە ناو حەرەمی قودس و بووە هۆی هەڵگیرسانی (راپەڕینی ئەقسا).

2000: بۆ جارێكی تر فەلەستینیەكان راگەیاندنی دەوڵەتی خۆیان دوادەخەن.

2008: ئاسف عەلی زرداری سوێندی دەستوریی خوارد و بوو بە سەرۆكی پاكستان.

2009: حاكمی ئیمارەتی دوبەی (شێخ محەمەد بن راشد ئال مەكتوم) میترۆی دوبی كردەوە كە یەكەمین میترۆ بوو لە ناوچەی كەنداوی عەرەبی.

2012: زنجیرە تەقینەوەیەك لە عێراق كە بووە هۆی دەیان كوژراو و بریندار.

2013: مۆزەخانەی (ڤان كوخ) لە كۆتاییدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە تابلۆی نیگاركێش (ڤینست ڤان كوخ) كە ناوی (خۆرئاوابوون لە مونماجۆ)یە تابلۆیەكی رەسەنە.

2014: خۆپیشاندانەكانی بزووتنەوەی (زنك) لە چەند شارێكی میسری بەهۆی باری خراپی ئابووریەوە و دەستگیركردنی 60 لە ئەندامانی.

2014: كوژرانی 9 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانی كۆمەڵەی حوسیەكان لە سەنعای پایتەختی یەمەن.

لەدایكبوون:

384: هونوریوس، ئیمبراتۆری رۆمانی.

1585: كاردیناڵ ریشیلیۆ، كاردیناڵ و سیاسەتمەداری فەرەنسی.

1737: لویجی جالفانی، پزیشك و زانای توێكاری ئیتالی.

1828: لیو تۆلستۆی، ئەدیبی روسی.

1877: ئەحمەد هەیبە، شەرعزان و تێكۆشەری مەغریبی.

1900: جیمس هیلتۆن، رۆماننوسی ئینگلیزی.

1922: هانز دیملت، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1989ز.

1923: كارلتون گایدوشك، پزیشكی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1976ز.

1926: یوسف قەرزاوی، بیریاری ئیسلامی و یەكێك لە ئەندامە بەرزەكانی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین.

1931: ئەبولفتوح عەمارە، ئەكتەری كوێتی.

1939: ئەنعام سالوسە، ژنە ئەكتەری میسری.

1949: سوسیلو بانبانغ یودهونو، سەرۆكی ئەندونیسیا.

1959: ئیریك سیرا، ئاوازدانەری فەرەنسی.

1960: هیو گرانت، ئەكتەری بەریتانی.

1963: رۆبیرتۆ دونادونی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئیتالی.

1966: ئادەم ساندلر، ئەكتەری ئەمریكی.

1967: ئەكشای كومار، ئەكتەری هیندی.

1976: ئیما دی كونز، ژنە ئەكتەری فەرەنسی.

1976: خوان ئەلفۆنسۆ بابتیستا، ئەكتەری فەنزویللی.

1980: میشیل ویلیامز، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1982: عەبدوڵا زەید، ئەكتەر و گۆرانیبێژی كوێـتی.

1984: جەواد ئەقدار، یاریزانی تۆپی پێی مەغریبی.
1985: لوكا مودریچ، یاریزانی تۆپی پێی كرواتی.

 وەفات:

1087: مەلیك ویلیامی یەكەم، مەلیكی ئینگلتەرە.
1513: مەلیك جیمسی چوارەم، مەلیكی ئوسكوتلەندە.
1569: بیتەر برویگیل بەكر، نیگاركێشی هۆڵەندی.
1834: جیمس ودل، دۆزەرەوەی ئینگلیزی.
1941: هانس سبیمان، پزیشكی ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1935ز.
1976: ماو تسی تۆنگ، سەركردەی حیزبی شیوعی چینی.
1984: یەڵماز گۆنای، ئەكتەر و دەرهێنەری سینەمایی كورد،
1985: بول جون فلوری، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1974ز.
1978: محمد بن الحسن الوزانی، سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسی مەغریبی.
1990: ئەلكسەندەر مین، نوسەری روسی.
1995: محمد الحاج سلام ڕمزیان، سیاسەتمەداری مەغریبی.
1996: محەمەد دەروێش مارف عەلی، ناسراو بە (خاڵۆ)، شاعیری كورد، ساڵی 1928ز لەدایكبووە.
2001: ئەحمەد شاه مەسعود، سەركردەی ئەفغانی.
2003: ئیدوارد تیلەر، یەكەم داهێنەری بۆمبی هایدرۆجینی.
2011: خەیری شەلەبی، نوسەر و رۆماننوسی مەغریبی.
 

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی سەربەخۆیی لە تاجیكستان.
جەژنی كۆماری لە كۆریای باكوور.
جەژنی جوتیار لە میسر.
 
PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket