}

قۆناغی دووه‌می به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتییان له‌ پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشته‌ كۆگاكان

ئابوری 10:26 PM - 2021-09-08

دلێر عه‌بدولواحید زێد به‌گی به‌رێوه‌به‌ری بازرگانی كه‌ل و په‌لی خۆراكی هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  له‌ ئێستادا قۆناغی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتییان له‌ 80%ی دابه‌شكراوه‌.

راشیگه‌یاند: قۆناغی دووه‌میشی گه‌یشتووه‌ته‌ كۆگاكان، له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی قۆناغی یه‌كه‌م، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌می به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتییان ده‌كرێت.

وتێشی: له‌ ئێستادا ته‌نها رۆن و شه‌كرمان بۆ هاتووه‌، له‌رۆژانی داهاتووش مادده‌كانی دیكه‌ی خۆراك ده‌گات و دواتر له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت ئه‌وانه‌شی كه‌ شه‌كریان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ئاینده‌یه‌دا قه‌ره‌ بوو ده‌كرێنه‌وه‌ پاش پشكنینی تازه‌كه‌ پێكدێت له‌ شه‌كر و رۆن به‌رهه‌مه‌پاقله‌مه‌نیه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دابه‌شكردنی خۆراك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رزانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ده‌بێت به‌ زوو دابه‌شكردنی. 
PUKmedia بیلال بارزان- هه‌ولێر  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو