riklam

شاڵاو عەلی عەسكەری: فوئادە رەش خزمەتی شۆڕش و كوردایەتی كردووە

پرسەنامە 04:52 PM - 2021-09-08

بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین كاكە فوئاد یاسین ناسراو بە (فوئادە رەش) شاڵاو عەلی عەسكەری پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی كاكە فوئاد یاسین
بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كاكە فوئاد یاسین

خەمبار و دڵگرانم بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوای هاوڕێی دێرینم وتێكۆشەر و پێشمەرگەی سەرەتای و چالاوانێكی دڵسۆزی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتییەكی دیار و ناسراو بوو بۆیە بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم  ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم داوا لەیەزدانی مەزن دەكەم دواكۆستی خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان بێت رۆحی كاكە فوئادی هەمیشە لەیاد نەچوم بە بەهەشتی بەرین شادبكات و ئارامی و سەبوریش بەئێوە ببەخشێت.

بەداخەوا كاكە فوئاد یاسین ناسراوبە (فوئادە ڕەش) یەكێك بوولەپێشمەرگە دیارەكانی سەرەتای شۆڕش وخزمەتێكی زۆری شۆڕش و كوردایەتی كردوە و یەكێك بووە لە چالاكوانە هەڵسوڕاوە دڵسۆزەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی جێگەدەستی دیاربووە لەوبوارەدا و كەسایەتییەكی دیارو ناسراوبووە  لەناو هاوڕێكانیدا خۆشەویست بووە بۆیە لەدەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆخانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێی خۆش بێت.
اناللە واناالیەراجعون

براتان
شاڵاو عەلی عەسكەری
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket