riklam

دیالۆگێك بۆ پیشەی پزیشكی فێترنەری رێكدەخرێت

هەمەڕەنگ 03:45 PM - 2021-09-08

تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان دەكات و لەو چوارچێوەیەشدا دیالۆگی (پیشەی پزیشكی فێترنەری دەستكەوتێكە لە دەستكەوتەكانی سەردەمی رۆشنگەری) بۆ نووسەر و مامۆستای زانكۆ د. فەرەیدون عەبدولستار رێكدەخات.

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری، لە وەرزێكی نوێی چالاكییەكانیدا، (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان)ی راگەیاندووە، لە دوانزەهەمین دیالۆگی سەكۆی جیاوازی بە ناونیشانی (پیشەی پزیشكی فێترنەری دەستكەوتێكە لە دەستكەوتەكانی سەردەمی رۆشنگەری) بۆ نووسەر و مامۆستای زانكۆ د. فەرەیدون عەبدولستار محەمەد ئەمین رێكدەخات.

دیالۆگەكە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی شەممە 11-9-2021 لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر-هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی بەڕێوەدەچێت.

هاتن بۆ هەموانە...
PUKmedia تایبەت



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket