}

هۆكاری سووربوونی ئاوی باوه‌شاسوار راده‌گه‌یه‌نرێت

کوردستان 02:38 PM - 2021-09-08

تیمێكی زانكۆی گه‌رمیان هۆكاری سووربوونی ئاوی به‌نداوی باوه‌شاسوار ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سووربوونی ئاوی به‌نداوی باوه‌شاسوار له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی زانكۆ (پ. د . فه‌رهاد قادر) لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له‌زانكۆی گه‌رمیان له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆمان پێكهێنرا، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری سووربوونی ئاوی به‌نداوه‌كه‌.

لیژنه‌كه‌ له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ / ٨ / ٢٠٢١ و رۆژی هه‌ینی ٢٧ / ٨ / ٢٠٢١ له‌ دوو كاتی جیاوازو به‌ دوو تیمی جیاواز سه‌ردانی به‌نداوه‌كه‌یان كردو چه‌ندین نموونه‌یان له‌ئاو و خاكی به‌نداوه‌كه‌ وه‌رگرت به‌مه‌به‌ستی شیكاركردنێكی زانستی و دروست بۆ ده‌ستخستنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ڕه‌نگی ئاوی به‌نداوی باوه‌شاسوار ھاتووه‌.

دوای تاوتوێكردنی ئه‌نجامی شیكارییه‌كان و ئاماده‌كردنی راپۆرتی شیكاری زانستی له‌كۆتاییدا لیژنه‌كه‌ گه‌یشتن به‌ دوو خاڵ كه‌ بریتین له‌ :
1- ئاوی به‌نداوه‌كه‌ چه‌ندین گۆڕانكاری كیمیایی به‌سه‌ریدا هاتووه‌ به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ كیمیاییانه‌ بۆته‌ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌وزه‌یه‌ك كه‌ ڕه‌نگی سووره‌.
2- به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ئاوی به‌نداوه‌كه‌ ھاتووه‌ له‌ئێستادا ئاوی به‌نداوه‌كه‌ شیاو نیه‌ بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن مرۆڤ هه‌روه‌ها بۆ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریش.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، كورته‌ی ئه‌نجامه‌كان و كۆی كارو شیكاری لیژنه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجامدانی كاری پێویست.

ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌:
ناوی ئه‌ندامان پسپۆرییه‌كانیان.....
د.ئه‌یاد فائق دروێش..  به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌
د.محه‌مه‌د ئیبراهیم خه‌لیل..  بایۆلۆجی
د. خالد فائق دروێش ..  بایۆلۆجی
د.ره‌حمان كه‌ریم فرج .. مایكرۆبایۆلۆجی
د. عه‌بدولمته‌لیب ره‌فعه‌ت..  ژینگه‌
م.سه‌باح عه‌باس مه‌جید..   جیۆلۆجی
م.سه‌باح حه‌سه‌ن محه‌مه‌د..  كیمیای شیكاری
.هێرش جه‌لیل نوری.. كیمیای شیكاری
م.شێروان ئه‌حمه‌د مه‌جید.. جوگرافیا

PUKmedia حه‌یده‌ر زه‌نگه‌نه‌...   كفری


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket