riklam

هاوردەو هەناردنكاران:دەمانەوێت بازرگانانی قەتەر بۆ وەبەرهێنان بێنە كوردستان

کوردستان 11:54 AM - 2021-09-08

ئەمڕۆ 8ی 9ی 2021 عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عیراق لەقەتەر سەردانی یەكێتی هاوردەو هەناردنكارانی كوردستانی كردو لەلایەن سەرۆكی یەكێتیەكەوە پێشوازی لێكراو بڕیاردرا وەفدێكی بازرگانانی سلێمانی سەردانی وڵاتی قەتەر بكەن و لەگەڵ بازرگانانی ئەو وڵاتە كۆببنەوە.

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆكی یەكێتی هاوردەو هەناردنكارانی كوردستان رایگەیاند: داوامان لە عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عیراق لەقەتەر كرد بۆ زیاتر هەماهەنگی و هاوكاری لەنێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی قەتەر ئاسانكاری بكات بۆ بازرگانان تا سەردانی وڵاتی قەتەر بكەن بۆ ئەوەی كاربكرێت تا بازرگانانی ئەو وڵاتە بانگهێشتی هەرێمی كوردستان بكەین و لێرە كاربكەن.

وتیشی: دەمانەوێت بازرگانانی قەتەر بێنە كوردستان و لێرە كاری وەبەرهێنان بكەن، چەندین كارگەی گرنگ لەهەرێم دروست بكەن.

لای خۆشیەوە عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عیراق لە قەتەر رایگەیاند: سەرجەم ئاسانكارییەكان ئەنجام دەدەین تا بازرگانان سەردانی وڵاتی قەتەر بكەن و كاربكرێت بۆ ئەوەی زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا دروست بێت.

ئەوەشی وت: قەبارە بازرگانی وڵاتی قەتەر ساڵانی رابردوو 26 میلۆن ریاڵ بووە، بەڵام ئێستا قەبارەكە بازرگانی ئەو وڵاتە بەرزبوەتەوە بۆ  472 ملیۆن ریاڵ، هەروەها لەكاتی بڵاوبوونەوی كۆرۆنادا قەبارەكەی كەم كردووە بەجۆرێك زیان بەر وڵاتی قەتەر كەوتووە.

راشیگەیاند: وڵاتی قەتەر پێویستی بەبواری كشتوكاڵییەو ئەو وڵاتە پێویستی بە بەرهەمی دەرەكییە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان خاوەنی كشتوكاڵێكی زۆرەو دەتوانرێت لەڕووی ناردنەدەرەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان كاربكرێت لەگەڵ وڵاتی قەتەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی چڕتربكرێتەوە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی،  فۆتۆ:شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket