riklam

ئەفریقا.. زیاتر لە 200 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن

جیهان 09:39 AM - 2021-09-08

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە تا ئێستا 200 هەزار و 254 كەس لە ئەفریقا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لەڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هاتووە كە لەو ڕێژەیە 83 هەزار و 899 لە ئەفریقای باشوور بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

كیشوەر ئەفریقا لە 54 وڵات پێكهاتووە و ژمارەی دانیشتوانەكەی یەك ملیار و 300 ملیۆن كەسە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە تا ئێستا چوار ملیۆن و 570 هەزار كەس بە كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket