ئــه‌مـڕۆ لـه مــێژوودا
جیهان 08:14 AM - 2021-09-08
8 سێبته‌مبه‌ر [ئه‌یلول]
رووداوه‌كان:
1380: روس به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میری مۆسكۆ (دیمیتری دونسكوی) شكستێكی گه‌وره‌یان هێنا به‌سه‌ر ئه‌و سوپایه‌ی كه پێكهاتبوو له (ته‌ته‌ر) و (مه‌غۆل) له شه‌ڕی (كولیكوفو)، كه داده‌نرێت به سه‌ره‌تای هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی ته‌ته‌ری له ئاسیای ناوه‌ڕاست.
1760: جه‌نه‌رالی ئینگلیزی (جیفری ئه‌مهیرست) توانی زیانێكی زۆر بگه‌یه‌نێت به هێزه‌كانی فه‌ره‌نسه له كه‌نه‌دا، كه فه‌ره‌نسه‌ی ناچاركرد ده‌ستبه‌رداری (مۆنتریال) ببێت كه گرنگترینی شاره‌كانی كه‌نه‌دایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شانشینی یه‌كگرتوو.
1930: رۆشتنی جێگری دادوه‌ری سیاسی گشتی عێراق (ئارنۆلد ویلسن) بۆ شاری هه‌ولێر به‌هۆی ئاڵۆزبوونی باری ناوچه‌كه له پێناو هێمنكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری.
1933: مه‌لیك غازی بوو به مه‌لیكی عێراق.
1937: سوریا میوانداری كۆنگره‌ی عه‌ره‌بی بۆ تاوتوێی دۆسیه‌ی فه‌له‌ستین كرد له چوارچێوه‌ی زیادبوونی كۆچكردنی جوله‌كه به سه‌رپه‌رشتی شانشینی یه‌كگرتوو.
1941: سه‌ره‌تای ئابڵوقه‌ی نازیه‌كان بۆ سه‌ر شاری (لینینگراد)ی سۆڤیه‌تی و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1943: ئیتالیا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی خۆی راگه‌یاند به‌بێ هیچ مه‌رجێك له جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1944: بۆردومانی شاری له‌نده‌ن به موشه‌كی (V2) بۆ یه‌كه‌مین جار له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1945: گه‌شتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دیاریكردنی به‌شی باشوور له نیوه دوورگه‌ی كۆریا له سه‌ره‌تای جه‌نگی سارددا.
1949: سه‌ركرده (حه‌بیب بورقێبه) گه‌شته‌وه تونس دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و نیو كه له میسر به‌سه‌ریبرد.
1954: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی په‌یمانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا له مانێللا له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و شانشینی یه‌كگرتوو و فه‌ره‌نسه و تایلاند و فلیپین.
1974: سه‌رۆكی ئه‌مریكی (جیرالد فورد) لێبووردنی ده‌ركرد بۆ سه‌رۆكی پێشوو (ریچارد نیكسۆن) سه‌باره‌ت به فه‌زیحه‌تی (ووترگیت).
1978: شه‌ڕ له نێوان رژێمی شای ئێران و گه‌لانی ئێران روویدا.
1980: هه‌ردوو سه‌ركرده سه‌رۆكی لیبیا (موعه‌مه‌ر قه‌زافی) و سوریا (حافز ئه‌سه‌د) له ته‌رابلوس ده‌ستیان كرد به لێدوان سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنی نێوان هه‌ردوو وڵات.
1986: ده‌ستپێكی یه‌كه‌مین نمایشی گفتوگۆی خاتونی په‌خشكاری به‌ناوبانگ (ئۆپرا وینفری9.
1991: كۆماری مه‌قه‌دۆنیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند له یوگوسلافیا.
1995: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سزاكانی سه‌ر عێراقی هێشته‌وه، به‌وه‌ش تاوانباریكرد كه پرۆگرامێكی چه‌كی بایۆلۆژی گه‌وره‌ی شاردۆته‌وه.
1995: فڕۆكه‌كانی توركیا هه‌ردوو دۆڵی (كوتودری) و (كاندیس)ی بۆردومانكرد، به بیانوی بوونی بنكه‌كانی په‌كه‌كه.
2002: پێشانگای په‌رتووكی جیهانی له سلێمانی كرایه‌وه، كه نزیكه‌ی 90 ده‌زگای چاپ و په‌خش به‌شداربوون تیایدا.
2002: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی بنه‌ڕه‌تی له هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین له نێوان به‌ڕێزان (مه‌سعود بارزانی) و (مام جه‌لال تاڵه‌بانی) بۆ كۆتایی هێنان به هه‌موو ناكۆكی و گیروگرفتێك، له پێناو یه‌كخسته‌نه‌وه‌ی ماڵی كورد.
2003: حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری (141) ی تایبه‌ت به سولفه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌ركرد.
2007: هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی جه‌زائیری و بووه هۆی كوژرانی 30 كه‌س.
له‌دایكبوون:
828: ئیمام عه‌لی كوڕی محمد الهادی، ده‌هه‌مین ئیمامی شیعه‌ی دوانزه.
1157: مه‌لیك ریچاردی یه‌كه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1588: مارین میرسین، زانای بیركاری فه‌ره‌نسی.
1779: سوڵتان مسته‌فای چواره‌م، سوڵتانی عوسمانی.
1830: فریدریك میسترال، ئه‌دیب و شاعیری فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1904ز.
1841: ئه‌نتونین دفورجاك، دانه‌ری مۆسیقا، چیكی.
1857: گورگ میخائیل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
1897: جیمی روجرز، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1918: دیریك هارولد بارتون، زانای كیمیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1969ز.
1944: عه‌لی كوڕی فلیس، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی جه‌زائیر.
1946: خه‌لیل ئه‌رگۆن، ئه‌كته‌ری توركی.
1961: عادل السن، راوێژكاری رێكخراوی عه‌ره‌بی بۆ گه‌شه‌پێدانی كارگێڕیی سه‌ر به كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
1969: غاری سبید، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ویلزی.
1973: خمیس العویدان، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1978: جیرالد ئوتیت، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1979: بینك، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1981: مورتن بیدرسن، یاریزانی تۆپی پێی نه‌رویجی.
1983: دییگو بینالیو، یاریزانی تۆپی پێی سویسری.
1986: جواو موتینهو، یاریزانی تۆپی پێی پورتوگالی.
وه‌فات:
1645: فرانسیسكۆ دی كیفیدو، نوسه‌ری ئیسپانی.
1894: هرمان فون هلمهولتز، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی.
1908: قاسم ئه‌مین، نوسه‌ری میسری.
1912: تاهیر سادق، نوسه‌ری كورد، له كۆیه.
1933: مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م، مه‌لیكی شانشینی عێراق، (مه‌لیك غازی) له جێكی دانرا.
1949: ریچارد شتراوس، مۆسیقاری نه‌مساوی.
1965: هرمان شتاودنگر، زانای كیمیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1953ز.
1969: عه‌بدولقادر خه‌تیب، زانای ئاینی و شه‌رعزانی عێراقی.
1970: پێرسی سپێنسه‌ر، داهێنه‌ری یه‌كه‌مین فڕنی مایكرۆیێڤ.
1975: رۆژی جیهانی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری.
1980: ویلارد لیبی، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1960ز.
1981: یوكاوا هیدیكی، زانای فیزیای یابانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1949ز.
1983: فه‌ریق (ئیبراهیم عه‌بود)، سه‌رۆكی سودان.
1985: جون ئیندرز، پزیشكی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1954ز.
2009: ئاجی بور، زانای فیزیای دانیماركی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1975ز.
2010: یسرائیل تاڵ، عه‌سكه‌رتاری ئیسرائیلی.
2012: سامی ئیحسان، ئاوازدانه‌ری سعودی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی به‌ده‌ستهێنان (التحێیل).
رۆژی نیشتمانی له كۆریای باكوور.
رۆژی نیشتمانی له ئه‌ندۆرا.
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له كۆماری مه‌قه‌دۆنیا.
رۆژی جیهانی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری (1975) .
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27