riklam

پەرلەمانتارێكی یەكێتی داوای چارەنووسی پاشكەوتی مووچە دەكات

ی ن ک 09:30 PM - 2021-09-07

لەمیانەی بەرێوەچوونی  كۆبونەوەی  ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان،  ئەندامێكی پەرلەمان لە  فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبەرامبەر رێگەنەدان بە قسەكردن لە سەر كێشەی خەڵك ‌و چارەنووسی مووچە پاشكەوتكراوەكان و بابەتەكانی تر،  بایكۆتی دانیشتنەكەی كرد كە لە لایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتی دەكرا.

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسۆنی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئێمە وەك بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمان لەگەڵ ئەوەبووین بەرنامەی دانیشتنەكانی ئەمجارەی پەرلەمان سەبارەت بە كێشەی هاووڵاتیانی خەڵكی كوردستان بێت، كە چی لەلایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمان، كە سەرۆكایەتی دانیشتنەكەی دەكرد رێگایان پێنەداین تەنانەت خاڵی پەیڕەویش بگرن.

وتیشی: ئێستا خەڵكی كوردستان لەچەندین قەیرانی دارایی و ئابووریدا دەژین،  لەوانە گرانبوونی نرخی كاڵاو كەلوپەلەكان ‌و سوتەمەنی و كارەبا و جۆرەكان تر، هەروەها دیارنەبوونی پارە پاشەكەوتكراوەكانی  مووچە خۆرانی هەرێم،  كە تەنیا دوو مانگە بێ لێبڕین پێیانداون، ئەمە جگە لە دانەمەزراندنی یەكەمەكان و گرێبەست و وانەبێژەكان، بۆیە  دەبوو رێگا بەپەرلەمانتاران بدرێت قسە لەسەر ئەو تەوەرانە بكەن .

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەروو: ئەو قەیران و نەهامەتیانە وایانكردوە  لەماوەی  نزیكەی ساڵێك زیاتر لە 100 هەزار گەنج  هەرێمی كوردستان بەرە و هاندەران جێبهێڵن‌ و كۆچ بۆ دەرەوەی وڵات بكەن، بۆیە ناكرێ گوێ لە دڵخوازییەكانی خەڵك نەگیرێت و پەرلەمانیش هاوشێوی حكومەت وابكات نەبیبنێت‌ و نەببیستێت، وەك ئەوەی ئەمڕۆ لە جێگری سەرۆكی پەرلەمانمان بینی.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket