riklam

كۆمسیۆن سزای تێكده‌رانی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌دات

عیراق 06:30 PM - 2021-09-07

كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق سزای تێكده‌رانی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌دات، كه‌ زیندانی كردن و سزای دارایی ده‌گرێته‌وه‌.

نیبراس ئه‌بو سوده‌ جێگری وته‌بێژی ڕ‌اگه‌یاندنی كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت، ده‌ستدرێژی و په‌لامار بۆ سه‌ر بانگه‌شه‌كان به‌ تاوان داده‌نرێت و تاوانباران ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی سزا ده‌بنه‌وه‌، له‌ نێو سزاكانیشدا سزای زیندانی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ بۆ ساڵێك ھه‌یه‌، سزای داراییش له‌ دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و پێنج ملیۆن دینار زیاتر نابێت.

وتیشی، له‌ زۆرینه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بانگه‌شه‌ ده‌كرێت كامێرای چاودێری نییه‌، بۆیه‌ كاندیده‌كان خۆیان ده‌توانن سكاڵا به‌رز بكه‌نه‌وه‌، ڕ‌اشیگه‌یاند له‌ ھه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، چه‌ند كاندیدێك به‌ بڕ‌ی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار سزای دارایی دراون. 

PUKmedia كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket