riklam

كازمی: كۆتایی به‌ داعش ده‌هێنین

عیراق 06:27 PM - 2021-09-07

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلولی 2021 له‌میانی رێوڕسمی كردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ عیراقییه‌ پاكه‌ی (مۆنۆمێنتی شه‌هیدان) ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك نه‌مری و وه‌فایه‌ك بۆ یادی شه‌هیدانی پاڵه‌وانانی ده‌زگای دژه‌ تیرۆرو وه‌ك پێزانینێكیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داستانانه‌ی تۆماریان كرد، شانازی به‌ یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و شه‌هیدانه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر قوربانی ئه‌وان نه‌بووایه‌ نه‌مانده‌توانی به‌م شێوه‌یه‌ لێره‌دا بوه‌ستین.

راشیگه‌یاند: شه‌هیده‌كانمان شانازی عیراقن له‌م شوێنه‌داو له‌به‌رده‌م ناوه‌كانیاندا به‌ڵێن ده‌ده‌ین خوێنی قوربانییه‌كان نابێت به‌فیڕۆ بڕوات خێزان و منداڵه‌كانیان له‌ئه‌ستۆماندان.

راشیگه‌یاند: پێش چه‌ند سه‌عاتێك هاوڕێكانتان له‌پاڵه‌وانانی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر توانییان ده‌سته‌یه‌كی تیرۆرستی له‌شاری كه‌ركوك به‌ته‌واوی بكوژن، كه‌ هه‌وڵیان ئه‌دا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، چاوه‌كانیشمان لێكنانێین تاوه‌كو له‌ناوبردنی دوا تیرۆرست له‌عیراق.

PUKmedia  نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket