riklam

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: چه‌ته‌كانی داعش ناتوانن عیراق داگیر بكه‌ن

عیراق 05:06 PM - 2021-09-07

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلولی 2021 رایگه‌یاند: چه‌ته‌كانی داعش بۆیان ناكرێت هیچ خاكێكی عیراق داگیربكه‌ن و ئاماژه‌شیدا كه‌ ئه‌وان هه‌ستیان به‌هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌كردووه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌تانه‌.

عه‌قید واین مارتۆ وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گرووپی تیرۆرستی داعش به‌رده‌وام سوودیان له‌بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌كان وه‌گرتووه‌، چونكه‌ ئه‌وان وه‌ك جووڵانه‌وه‌یه‌كی یاخی چالاكی ده‌نوێنن، به‌ڵام به‌ئاستێكی نزمتر له‌وه‌ی  رێكخراوی قاعیده‌ له‌ساڵی 2010 دا هه‌یبوو، روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ داعش هه‌رچ كاتێك هه‌لی بۆ هاتبێته‌پێش هێرشه‌كانی خۆی ئه‌نجامداوه‌.

راشیگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێشوه‌خته‌ كاریان كردووه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و خاپووركردنی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش و حه‌شارگه‌و جێگه‌كانی مانه‌وه‌یان و سه‌ربازگه‌ كاتییه‌كانیان و سه‌رچاوه‌كانی داراییان و هێرشكردنه‌ سه‌ر فه‌رمانده‌ باڵاكانیان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا هێزه‌ ئه‌منییه‌ عیراقییه‌كان پێشه‌نگ بوون له‌ جه‌نگی دژ به‌داعش.

مارتۆ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانیكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق، هه‌رچ كاتێكیش سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای پشتیوانی له‌هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمان كردبێت، پشتیوان بوون ئاماژه‌شیدا كه‌ هاوپه‌یمانان هه‌ستیان به‌هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌كردووه‌ له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش.

وتیشی: چه‌ته‌كانی داعش له‌ڕووی ناوچه‌ییه‌وه‌ تووشی شكست بوون و فه‌رمانده‌و تۆڕو سه‌رچاوه‌كانیان تووشی نوشووستی گه‌وره‌ هاتوون، ئاشكراشیكرد داعش چیدی پێی ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هیچ خاكێك له‌عیراق وسوریا داگیربكات.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌تا ئه‌م چه‌تانه‌ مه‌ترسی بن له‌سه‌ر ئاسایشی عیراق و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر لێدانیان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket