riklam

ناحیه‌ی سكتان.. جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌ڵێنی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ده‌ن

کوردستان 04:23 PM - 2021-09-07

به‌ ئاماده‌بوونی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌بوزێد ساڵح لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ڵبژاردن و كارگێڕ و ئه‌ندامان و چین و توێژه‌كانی سنووره‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ هۆڵی شه‌هید جه‌ماڵ سكتانی كۆبونه‌یوه‌یه‌كی فراوانیان ڕێكخست. 

هه‌ر له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند له‌ نزیكه‌وه‌ ڕا و سه‌رنجی ئه‌نجومه‌نی گونده‌كان و گه‌نجانی لاوان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی به‌هه‌ند وه‌رگرت بۆ خزمه‌تی زیاتری سنووره‌كه‌.

سكتانییه‌كان و دۆڵی خۆشناوه‌تی چیا سه‌ركه‌ش و  به‌رزه‌كان هه‌میشه‌ پشتیوانه‌كی گه‌وره‌ و به‌هێزی یه‌كێتیه‌كه‌ی مام بوون له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه‌ به‌ دڵ كار بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ن.

PUKmedia كاروان نازم- ناحیه‌ی سكتان 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket