riklam

كازمی لێپرسراوێكی باڵای حكومه‌ت له‌كاره‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه‌

عیراق 04:20 PM - 2021-09-07

 سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراقی عیراق بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ بۆ كاروباری ئیداری له‌ كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه‌.

نوسراوێكی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كه‌ ئیمزای حه‌مید نه‌عیم غه‌ززی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌، له‌سه‌ر بڕیار حكومه‌تی عیراق ژماره‌ و ره‌زامه‌ندی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاردراوه‌ به‌ كۆتاییهێنان به‌راژه‌ی سه‌لمان سه‌دام جاسم له‌ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ بۆ كاروباری ئیداری.

هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه‌، بڕیاردراوه‌ به‌دیاریكردنی حازم رازی له‌فته‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ نوسراوه‌كه‌یدا، هۆكاری گۆڕانكارییه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردوه‌. 

PUKmedia نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket