riklam

تاڵیبان: لاپەڕەیەكی نوێ له‌گه‌ڵ ئەمریكا هەڵدەدەینەوە

جیهان 03:52 PM - 2021-09-07

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند: وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكاندا هەڵدەداتەوە و ئامادە نین لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییان هەبێت.

سوهەیل شاهین وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریكا بخوازێت ئەوە لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكان لەگەڵ واشنتۆن هەڵدەدەنەوە بەشێوەیەك كە پەیوەندییەكان بە قازانجی هەردوو وڵات و هەردوو گەلی ئەفغان و ئەمریكا بێت.

وتیشی: پێشوازی لە بەشداریكردنی ئەمریكا لە ئاوەدانكردنەوەی ئەفغانستان دەكەن. 

شاهین ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە و جیهان گفتوگۆ دەكەن جگە لە ئیسرائیل نەبێت. 

سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن وتیشی: بڕوایان بە ئازادی ڕادەربڕین هەیە و پێشوازی لە ڕەخنەگرتن دەكەن. 

PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket