riklam

نوێترین هه‌ڵوێستی بایدن به‌رامبه‌ر تاڵیبان

جیهان 03:06 PM - 2021-09-07

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڕێگایه‌كی دووریان له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دان به‌ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیباندا بنێن.

جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه‌ له‌ دوای كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستانی كردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داننان به‌ حكومه‌تی تاڵیبان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، دووره‌ و ڕێگایه‌كی دووریان له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ ئه‌و ھه‌نگاوه‌.

له‌ 31 ی مانگی رابردودا ، كۆتا سه‌ربازیی ئه‌مریكی خاكی ئه‌فغانستانی به‌جێھێشت، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆتایی ھێنرا به‌ 20 ساڵ له‌ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket