}

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی مه‌سعود مه‌لا عه‌لی

پرسەنامە 02:40 PM - 2021-09-07

بۆ كۆچی دوایی مه‌سعود مه‌لا عه‌لی باوكی ھه‌‌ڤاڵانی راگه‌‌یاندن (به‌ختیار و مه‌ریوان و كاروان)، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خمۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو (مه‌سعود مه‌لا عه‌لی)

به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی  (مه‌سعود مه‌لا عه‌لی) باوكی ھه‌‌ڤاڵانی راگه‌‌یاندن (به‌ختیار و مه‌ریوان و كاروان)، دڵگران و نیگه‌ران بووین.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌‌ خێزان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم. خوای گه‌وره‌ سه‌بوریی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت، جێگای كۆچكردووش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket