}

لە سەیدسادق بیبەری جیاواز بەرهەم دەهێنرێت

ئابوری 02:08 PM - 2021-09-07

لە قەزای سەید سادق وەرزی لێ كردنەوەی بیبەر دەستیپێكرد و جوتیارانیش باس لە باشی وچاكی بەرهەمی بیبەری ئەمساڵ دەكەن.

خەسرەو محەمەد  جوتیاری نموونەیی بە PUKmedia  ی راگەیاند: بیبەر  مانگی 2 دەست بەچاندنی  دەكرێت  بەشێوەی شەتڵ دواتر دەیبەینە دەرەوە شەتڵەكان لە مانگی 3 تا نزیكی نەورۆز دەتوانین بێچێنرێت لەسەر زەوی.

وتیشی:  چەند جۆریكمان هەیە تون وشیرین ئەمانیش چەند جۆریكن شیرینەكە لە5 بۆ 6 جۆر پێك دێت ، تونەكەش 3 بۆ 4 جۆری هەیە ئەوانیش، شێوە شیرین بریتییە لە  سێ گۆیی ، چوار گۆیی، درێژی  سولتان، تونەكەش بریتیە لە  شێوە هندی ، كوردی  ،قەڵەمی ، گوڵی ، ئەستیرەیی ، ئەمریكی ، بیبەری  درێژ شیرین.

 خەسرەو ئاماژەی بەوەشكرد : بیبەر  بەشێوەكەی گشتی هەموو جۆرەكان لە دەشتی شارەزوور دەچنرێن.

 زیاتروتیشی: دەبێت خاكی بیبەر خاكێكی تەخت بێت  تیكەڵەی لمین یاخود قوڕ لمین بێت  شێدار بێت ،  شێوە گۆلی قوڵ بێت ئاو بوەستێت تیدا زۆر باشە  بەرهەمی زۆر باش و جوان دینیتە بەرهەم زەوییەكەی .

ئاماژەی بەوەشكرد:   بیبەر پێویستی بە  ئاودانە لە مانگی 3 بۆ 5 باران هەبێت كاتی دانانی شەتڵ، زۆر باشە ئەگەر ساڵەكەشی وشكە ساڵیی و كەم بارانی بێت، دەبێت ڕۆژانە ئاو بدرێت تا شەتڵەكەی پێ دەگات دواتر واز لەئاودانی دێنین تا كاتی پێگەشتنی گوڵ بەرەكەی٫ نابێت زۆر ئاو بیبەر  بدرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو :   زەویییەكەی  تا شیدار بێت زۆر باشە ، بیبەری گەورەو جوان بەرهەم دێنیت، بیبەر تەمەنی درێژە  تا مانگی 11  دەتوانین بەرهەمی  هەبێت و لێ دەكرێتەوە .

زیاتر وتیشی :  دەشتی شارەزوور وخاك و زەوییەكەی  زۆر گونجاوە، شیاوە  بۆ بیبەر كردن، چونكە زەوییەكەی ڕەشە گڵی جوان و بەهێزە، هاوكات بەرهەمی بیبەری ئەمساڵ لەچاو ساڵی پار، بەرهەمێكی زۆر باشی هەبووە.

PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان- شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو