}

كورته‌باڵاكان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن

کوردستان 01:19 PM - 2021-09-07

كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌ باڵاكانی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ھه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كورته‌باڵاكان رایده‌گه‌یه‌نن پێویسته‌ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات .

عومه‌ر جه‌بار سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان ھاتین تاوه‌كو پێكه‌وه‌ به‌ربه‌سته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڕوخێنین و شانبه‌شانی ئه‌وانی تر نرخی مرۆڤ و مافی مرۆڤ به‌رز ڕابگرین و ھه‌رچی ژیان گوزه‌رانی كورته‌ باڵاكان ھه‌یه‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستان باس بكه‌ین و تێیدا مافی ژیانمان دیاری بكرێت".

وتیشی" پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار داواكارییه‌كانمان وه‌ك خۆی بۆ ئێمه‌ی كورته‌ باڵاكان جێبه‌جێ بكات، كه‌ خۆی له‌چه‌ندین داواكاری ده‌بینێته‌وه‌".

عومه‌ر جه‌بار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" ئێمه‌ی كورته‌باڵا له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تی خۆمان ھه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان  ره‌چاوی ئێمه‌ی كورته‌باڵابكرێت و بۆئێمه‌ بێ به‌رامبه‌ر بێت، ھه‌روه‌ھا له‌ رووی خوێندنه‌وه‌ داواده‌كه‌ین خوێندنی حكومی  تا ده‌گاته‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆئێمه‌ی كورته‌ باڵا بێ به‌رامبه‌ر بێت.

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:" داوا ده‌كه‌ین مووچه‌ی كورته‌باڵاكان له‌ 500 ھه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، داواش ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م مووچه‌ فه‌وتاوه‌كانمان بۆ بگه‌رێندرێته‌وه‌ كه‌ مافێكی سروشتی خۆمانه‌، ھه‌روه‌ھا داواشی له‌ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ زه‌وی یان یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ كورته‌باڵاكانی كوردستان دابین بكات".

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

فۆتۆ: جه‌عفه‌ر جه‌لالی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو