riklam

وڵاتانی G7 داوای گەڕانەوەی سیستمی دەستوری بۆ تونس دەكەن

جیهان 11:07 PM - 2021-09-06

كۆمەڵەی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەكەی جیهان كە بەكۆمەڵەی "G7" ناسراوە لەبانگەوازێكیاندا داوایان لە قەیس سەعید، سەرۆكی تونس كردووە لەزووترین كاتدا سەرۆكی حكومەتی نوێ‌ دەستنیشان بكات و سیستمی دەستووری بۆ وڵات بگەڕێتەوە.

باڵیۆزانی وڵاتانی گروپی 7 لەتونس لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 بڵاویانكردوەتەوە، جارێكی تر جەختیان لەسەر ئەوە كردوەتەوە كە وەك گروپی حەوت بەردەوام پابەند دەبن بەهاوبەشییان لەگەڵ تونس كە بەنیازە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر لەپێناو پەرەدان بەپەیكەری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری وڵاتەكە، بەشێوەیەك كە لەئاستی وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی گەلی تونسدا بێت و بتوانێت ئاستی بژێوی هاووڵاتیان باشتر بكات و حكومەتێكی دەستپاك و چالاك و بەرچاوڕوون دابمەزرێنێت.

راشیانگەیاند: هەر لەم رێڕەوەدا هانی گەڕانەوەی بەپەلە دەدەین بۆ سیستمی دەستووری بەشێوەیەك پەرلەمانێكی هەڵبژێراو بتوانێت رۆڵی دیاری تێدا بگێڕێت، هاوكات جەختدەكەینەوە لەسەر ئەوەی كە زۆر پێویستە سەرۆكی نوێی حكومەت دیاری بكرێت و هەڵسێت بەپێكهێنانی حكومەتێكی بەتوانا، كە بتوانێت قەیرانە هەنووكەییەكانی ئێستا چارەسەر بكات كە رووبەڕووی تونس دەبێتەوە لەسەرجەم ئاستەكانی ئابووری و تەندروستی و ئەركێشێتی بوار بكاتەوە بۆ گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی چاكسازییە دەستوورییەكان و پێشنیازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

لەكۆتایی مانگی تەمووزی رابردوەوە تونس رووبەڕووی قەیرانی سیاسی بوەوە، ئەوەش بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئابووری لەو وڵاتەو دروستبوونی كێشە لەبەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

لەدەرئەنجامی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی وڵاتەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت، قەیس سەعید، سەرۆكی تونس ژمارەیەك بڕیاری دەركردو هشام ئەلمشیشی، سەرۆك وەزیرانی لەپۆستەكەی دوورخستەوەو كارەكانی پەرلەمانی هەڵپەساردو پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران هەڵگرت، خۆشی تاوەكو پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌، دەسەڵاتی جێبەجێكردنی گرتەدەست، ئاماژەشی بەوەدا كەدەبوایە پێش چەند مانگێك ئەم رێوشوێنانەی ئەنجام بدایە، بەڵام لەلایەن رەخنەگرانییەوە تۆمەتبار كرا بە بەئەنجامدانی كۆدەتا.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket