riklam

قوباد تاڵەبانی پێشكەوتوترین ئامێری سۆنار بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكات

کوردستان 09:00 PM - 2021-09-06

لەسەر ئەركی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشكەوتوترین ئامێری سۆنار بە بەهای 60 هەزار دۆلار لەڕێی كۆمپانیای بەهجە بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین كرا 

د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند:دابینكردنی ئەو ئامێری سۆنارە ە گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ نەخۆشخانەكە، چونكە پێشتر كێشەی كەمی ئامێری سۆنارمان هەبوو لە نەخۆشخانەكەدا، بەهۆیەوە  پێشتر بەشێك لە نەخۆشەكان ناچار بوون بەوەی لەدەرەوەی نەخۆشخانەكە پشكنینی سۆنار ئەنجام بدەن یاخود نەدەتوانرا ئەو رێژە نەخۆشەی كە سەردانیان هەبوو سۆناریان بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەم ئامێرە نوێیە لە توانایدایە لە ماوەیەكی كەمدا زۆرترین نەخۆش بپشكنێت.

وتیشی: هەر وەك چۆن نەخۆشخانەی هیوا لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو (مام جەلال) دروستكراوەو بەردەوام پاڵشتی نەخۆشخانەیان كردبوو، ئێستاش بەهەمان شێوە ئەو پاڵپشتیانە بەردەوامی هەیەو دڵنیایش دراوە پێمان كە هەر بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشكرد قوباد تاڵەبانی ساڵی رابردوو لە ئۆكتۆبەری پەمەیی (مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمك) سەردانی نەخۆشخانەیان كردو پشتگیری پرۆژەیەكی كرد بەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی جێندەری نوسینگەكەی كە زیاد لە سەد هەزار دۆلار وەك كۆمەك كۆكرایەوە  كە توانرا سودێكی تەواوی لێ ببینرێ بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی نەخۆشخانەكە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket