riklam

توێژه‌رێك بۆ PUKmedia : عیراق به‌دور ده‌بێت له‌زنجیره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا

عیراق 07:07 PM - 2021-09-06

ده‌رمانسازو توێژه‌ر له‌بواری په‌تای كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلولی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ ئه‌و ترسه‌ی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا له‌جۆری "مو" له‌عیراق هه‌بوو، پێشتر بوو، ئاماژه‌شیدا، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر جۆری كۆرۆنای "مو" كۆكرانه‌وته‌وه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

پێشتریش، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان هه‌واڵیان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی "مو"بڵاوكردبوه‌وه‌و به‌جۆرێكی زۆر مه‌ترسیداریان له‌قه‌ڵه‌م دابوو، راشیانگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌توانێت به‌ره‌نگاری سه‌رجه‌م جۆری ڤاكسینه‌كانی دژ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه‌.

د.ئوسامه‌ ئه‌لعانی، ده‌رمانسازو توێژه‌ر له‌بواری ڤایرۆسی كۆرۆنا تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر زانیارییه‌كان له‌باره‌ی زنجیره‌ی گۆڕاوی "مو" و ئه‌و مه‌ترسییه‌ گه‌ورانه‌ی هه‌یه‌تی، به‌رده‌وامه‌، ئاماژه‌شیدا كه‌ یه‌كه‌مجار و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بوو ئه‌و زنجیره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا له‌وڵاتی كۆڵۆمبیا دۆزرایه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌و زنجیره‌ نوێیه‌ له‌ 30 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوه‌ته‌وه‌و كاتی زۆرتری ده‌وێت تاوه‌كو توێژینه‌وه‌ی ته‌واوی له‌باره‌وه‌ بكرێت و جیناته‌ ڤایرۆسییه‌كانی بزانرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دووره‌ ئه‌و زنجیره‌ نوێیه‌ بگاته‌ عیراق.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket