riklam

شرۆڤه‌كارێك ره‌خنه‌ له‌بڕیاری خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازیی ده‌گرێت

عیراق 06:33 PM - 2021-09-06

واسق ئه‌لجابری، شرۆڤه‌كاری سیاسی ره‌خنه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گرێت له‌باره‌ی خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازیی و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ عیراق ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به‌ خوێندنی به‌زۆرو خوێندنی چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه‌، پێویستی به‌ چه‌ك و جه‌نگ نییه‌.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، پێش چه‌ند رۆژێك له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تویته‌ر، تویتێكی بڵاوكردبوه‌وه‌و رایگه‌یاندبوو له‌و كاته‌وه‌ی په‌رپرسیارێتیمان له‌به‌رده‌م گه‌ل و مێژوودا  گرته‌ده‌ست، ئه‌و گفته‌ی دامان هێنامانه‌ دی له‌ڕێگای په‌سه‌ندكردنی  خزمه‌تی ئاڵا كه‌ به‌ها نیشتمانییه‌كان له‌ناو رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌چه‌سپێنێت، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی سندوقی نه‌وه‌كانمان خسته‌ڕوو كه‌ ده‌یانپارێزێت له‌پشتبه‌ستنی ته‌واو به‌نه‌وت، پێكیشه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ به‌ڵێنه‌كه‌مان، راشیگه‌یاندبوو كه‌ عیراق تاكه‌ بژارده‌مانه‌.

حكومه‌تی عیراقیش پرۆژه‌ی یاسای (خزمه‌تی ئاڵا)ی واتا(خزمه‌تی به‌زۆری سه‌ربازی)په‌سه‌ند كرد، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه‌ ئه‌نجومه‌نی شواری ده‌وڵه‌تی عیراق ووردبینی له‌پرۆژه‌ یاساكه‌دا كردووه‌و به‌نیازیشه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی.

واسق ئه‌لجابری، شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: یاساكان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌، نه‌وه‌ك زیادكردنی كێشه‌ی تر، وه‌ك له‌ پرۆژه‌ یاسای ئاڵادا هه‌یه‌،  كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ زانیاری له‌باره‌ی تاكه‌كان، دوای ئه‌وه‌ كێ به‌دواداچوون بۆ ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵدێن، روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ عیراق سوپایه‌كی گه‌وره‌ی یه‌ك ملیۆن سه‌ربازی هه‌یه‌، چ پێویست به‌خزمه‌تی زۆره‌ملێ ده‌كات.

راشیگه‌یاند: عیراق له‌ئێستادا پێویستی زۆری به‌ خوێندن و گه‌شه‌پێدانی زۆره‌ملێ و خوێندنی چه‌مكه‌كانی مرۆڤایه‌تی و دیموكراتیه‌ت و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌، جه‌ختیش ده‌كاته‌ كه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌سه‌ربازیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ نییه‌، چونكه‌په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌كان به‌چه‌مكه‌كانی چه‌ك و هێزو جه‌نگ ناكرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئیتر پێویسته‌ له‌دوای ئه‌م هه‌موو ناڕه‌حه‌تییانه‌ واز له‌م چه‌مكانه‌ بهێنرێن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ مه‌یدانی كارو كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بواره‌كانی تری ژیان بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket