riklam

ئه‌زموون به‌شداری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی تیرانا ده‌كات

ئەدەب و هونەر 05:32 PM - 2021-09-06

"ئه‌زموون" له‌ به‌شی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا"ی
ئه‌لبانیا وه‌رگیرا

فیلمی سینه‌مایی "ئه‌زموون" The Exam له‌ ده‌رهێنانی
سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ١٩یه‌مین
خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" له‌ وڵاتی ئه‌لبانیا وه‌رگیرا.
فیلمی سینه‌مایی "ئه‌زموون" The Exam چواره‌مین فیلمی بڵندی سینه‌ماكاری
كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی"، له‌ به‌رهه‌مهێنانی "مه‌مه‌د ئه‌كتاش"، به‌رهه‌می
هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و قه‌ته‌ر؛ له دووهه‌مین
به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی نۆزده‌یه‌مین
خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" Tirana له وڵاتی ئاڵبانیا
نمایش ده‌كرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "كوندی زێڕێن"ی Golden Owl
ئه‌م ڕووداوه گرینگه‌ سینه‌ماییه‌ی باوه‌ڕ پێكراویی ئاكادیمیای ئۆسكار
Oscar® qualifying، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕكابه‌ریی
ده‌كات.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" TIFF وه‌كوو گرینگترین و
گه‌وره‌ترین ڕووداویی سینه‌مایی ناوچه‌ی باڵكان؛ به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی
ناوه‌ندێكی گرینگی فه‌رهه‌نگی و سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ، ڕه‌خساندنی
كه‌شووهه‌وایه‌كی هه‌ڤاڵانه‌ بۆ سینه‌ماكارانی ئه‌ورووپا و سه‌رتاسه‌ری
جیهان و هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی تامه‌جرۆیان، خوێندكارانی سینه‌ما و
شه‌یدایانی ئه‌م هونه‌ره‌ به‌نرخه دامه‌زراوه‌.
فیلمی سینه‌مایی "ئه‌زموون" به‌رهه‌می كومپانیای "میتوس فیلم"ی به‌رلین و
كومپانیای "مه‌ستی فیلم"ی سلێمانی كه‌ به‌ پاڵپشتی وه‌زاره‌تی روشنبیری و
لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهاتووه‌، له‌ لایه‌ن كۆمپانیای
نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood له‌ ئاستی جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌.
نۆزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تیرانا" به‌ دروشمی
"جیاواز بیربكه‌نه‌وه‌ و یه‌كسان سه‌یربكه‌ن" له‌ چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی
له‌وانه؛ به‌شی "فیلمه‌ بڵینده‌كان"، به‌شی "فیلمه‌ یه‌كه‌مه‌ بلێنده‌كان"
EYE on TIFF، به‌شی "كورته‌ فیلمه‌ چیرۆكی و ئه‌نیمه‌یشنییه‌‌كان" (فیلمه‌
هه‌ڵبژاردراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار ده‌كرێن) Oscar®
qualifying، به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی "پێشبڕكێی خوێندكاری"، به‌شی
"هونه‌ر و ئه‌زموون"، به‌شی "فیلمه‌كانی باڵكان" و به‌شی "ئه‌و فیلمانه‌ی
كه‌ به‌ زمانی ئاڵبانیایی سازكراون" و هه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی
پێشبڕكێی، له‌وانه‌؛ به‌شی "ته‌ركیز"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی
"پانۆڕاما" واته‌: نمایشی "فیلمی منداڵان"، "جیله‌كان"، "دنیای نوێی"،
"زه‌وقه‌ جیاوازه‌كان" و چه‌ندین به‌شی دیكه‌ له‌ ڕۆژانی ٢٤ تا ٣٠ی
سێپته‌مبه‌ری٢٠٢١ له‌ شاری تیرانا پێته‌ختی وڵاتی ئه‌لبانیا
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia مه‌نسوور جیهانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket