riklam

سه‌رۆك كۆمار: به‌گرنگییه‌وه‌ ده‌روانینه‌ په‌یوه‌ندییه‌ هاوسه‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان

عیراق 04:54 PM - 2021-09-06

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6 ی ئه‌یلولی 2021 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، كارنامه‌ی ھه‌ر یه‌ك ئامدی فه‌زلول باری، باڵیۆزی به‌نگلادیش و رادۆ ئاوكتافیا دووبری، باڵیۆزی رۆمانیا و ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لی، باڵیۆزی پاكستان و پراشانت بیسی، باڵیۆزی ھندستان و جۆناس لۆفێن، باڵیۆزی سوید و پیدرۆ مارتینس- ئه‌ڤیال مارتین، باڵیۆزی ئیسپانیا و حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌علیات، باڵیۆزی موریتانیا و ماتی لاسیلا، باڵیۆزی فنله‌ندا و فێلا فارێولا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌یریك شۆفالیه‌، باڵیۆزی فه‌ره‌نسای وه‌رگرت.

له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ باڵیۆزی نوێی وڵاتان به‌جیا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق به‌گرنگییه‌وه‌ ده‌روانێته‌ په‌یوه‌ندییه‌ هاوسه‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و پشتیوانی له‌ ھاریكاری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و ھێنانه‌كایه‌وه‌ی ئاشتی له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م دووپاتیكرده‌وه‌ له‌گرنگی ھه‌ماھه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تی ریشه‌كێشكردنی تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابوورییه‌كان و قه‌یرانی ته‌ندروستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوھه‌وا و پاراستنی ژینگه‌.

ھه‌ر له‌ دیداركه‌دا سه‌رۆك كۆمار ھیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كانیان، به‌جۆرێك ببێته‌ مایه‌ی به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و ھه‌ماھه‌نگی نێوان عیراق و وڵاته‌كانیان.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ باڵیۆزی وڵاتان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كرد، ھاوكات دووپاتیانكرده‌وه‌ له‌پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق له‌بواره‌ جیاجیاكان، له‌پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket