riklam

سه‌در: ھۆكاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌ به‌شداری نه‌كردنی ھه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات

عیراق 04:20 PM - 2021-09-06

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و له‌ دژی گه‌نده‌ڵی به‌شداری ھه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.

موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ھۆكاری پاشگه‌زبونه‌وه‌ی له‌ بڕیاری به‌شداری نه‌كردن له‌ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رونكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، به‌شداری نه‌كردنیان له‌ ھه‌ڵبژاردن وه‌ك به‌كارھێنانی فیشه‌كێك ده‌بێت دژ به‌ چاكسازی، بۆیه‌ بڕیاریانداوه‌ له‌ رێی به‌شداریكردن له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌شدار بن له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی داھاتوودا،  له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانیشیان له‌ حكومه‌تدا چاكسازی ده‌بێت و له‌ په‌رله‌مانیش رووبه‌روی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ده‌بنه‌وه‌.


دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا موقته‌دا سه‌در به‌شداری نه‌كردنی ره‌وتی سه‌دری له‌ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند، كۆتاییه‌كانی مانگی ئاب پاشگه‌زبۆوه‌ و بڕیاریدا به‌ به‌شداریكردنی ره‌وته‌كه‌ی له‌ھه‌ڵبژارندا .

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket