riklam

ڕانیه‌.. به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به‌ توشبوانی كۆڕۆنا كرایه‌وه‌

کوردستان 01:38 PM - 2021-09-06

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ڕانیه‌ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا كرایه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ته‌ها محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی ڕایگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ پێناو كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ (ئیحاله‌)ی  توشبوانی كۆڕۆنا بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ دكتۆر دیار ئیبڕاهیم ڕه‌مچان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین به‌یاوه‌ری ستافێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ڕانیه‌ به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به‌ توشبوانی كۆڕنای له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ كرده‌وه‌و له‌مه‌ودوا به‌شێكی زۆری تووشبوانی كۆرۆنا كه‌پێویستیان به‌نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت ده‌توانرێت له‌و به‌شه‌ نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌نجامبدرێت.

PUKmedia محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ- ڕانیه‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket