}

داوا له‌مامۆستایان ده‌كرێت پێش ده‌ستپێكردنی ده‌وام خۆیان بكوتن

کوردستان 08:17 PM - 2021-09-05

شاره‌زایه‌كی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان بۆچوونی وایه‌ كه‌ گۆڕانكاری نوێ له‌جیناته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا روونادات و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا تاوه‌كو ئێستا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ئه‌و گۆڕاوه‌ی له‌ڤایرۆسه‌كه‌دا روویداوه‌ به‌جێگریی ماوه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، د.حه‌یده‌ر موعته‌ز موحی، توێژه‌رو شاره‌زای بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كانی دژه‌ كۆرۆنا به‌ئاستێكی باش له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته‌، ئاماژه‌شیدا كه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ بڕیاریدا په‌له‌ نه‌كرێت له‌هێنانی ڤاكسینی جۆری "سپۆتنیك 7"، چونكه‌ بۆ ئه‌مساڵ بڕی پێویست له‌ڤاكسینه‌كانی دژه‌ (كۆڤید-19) هه‌یه‌و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش تا ئێستا ڤاكینی جۆری "سپۆتنین 7"ی په‌سه‌ند نه‌كردووه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا زۆرتر پێویستمان به‌وه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا پێدانی ڤاكسین بگاته‌ نیوه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و مامۆستایان یه‌كێك له‌ڤاكسینه‌كان وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تیش كه‌ وه‌رزی نوێی خوێندن نزیكبۆته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، تا ئێستاش جۆره‌ گۆڕاوه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگیره‌و له‌دوای جۆره‌كه‌ی "دالتا" هیچ جۆرێكی گۆڕاوی تر له‌ئارادا نییه‌، واش پێشبینی ده‌كات كه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌جیناته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا روونه‌دات.

هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ 7بۆ 15ی ئه‌یلول بۆ مامۆستایان ته‌رخان بكرێت تاوه‌كو خۆیان به‌ یه‌كێك له‌ڤاكسینه‌كانی دژه‌ كۆرۆنا بكوتن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket