}

دارایی نوێنه‌ران: پله‌و ده‌رماڵه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رێكده‌خرێته‌

عیراق 05:52 PM - 2021-09-05

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلولی 2021 رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی یاسای خزمه‌تی شارستانی، به‌رزه‌فتركردن و مه‌رجه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ سه‌رمووچه‌و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی پله‌و ده‌رماڵه‌كان له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كاندا رێكده‌خرێته‌وه‌و داواشیكردووه‌ سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران یه‌كبخرێت.

ماجد وائلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رایه‌تی به‌ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراقی راگه‌یاند: یاسای خزمه‌تی شارستانی به‌لای لیژنه‌ی داراییه‌وه‌، به‌گرنگترین یاسا داده‌نرێت، ماوه‌ی ساڵێكیش زیاتره‌ رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ ته‌واوكراون و خستوویانه‌ته‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، روونیشی كرده‌وه‌، یاسای خزمه‌تی شارستانی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رزه‌فت و مه‌رج و كۆتو به‌ندانه‌ی پێ رێكده‌خرێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ سه‌رمووچه‌و مۆڵه‌ت و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كان، سه‌ره‌ڕای یه‌كخستنی سه‌رجه‌م پله‌و ده‌رماڵه‌كان.

راشیگه‌یاند: به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان گواستنه‌وه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌تێكی تردا ده‌كه‌ن كه‌ به‌لایانه‌وه‌ سه‌رنج راكێش و باشه‌، روونیشی كرده‌وه‌، داواكاری زۆر هه‌یه‌ له‌باره‌ی یه‌كخستنی پله‌به‌ندی مووچه‌وه‌، هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی یه‌كخراوه‌، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ له‌ده‌رماڵه‌كاندایه‌ كه‌ له‌وه‌زاره‌تێك بۆ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت.
روونیشی كرده‌وه‌، یاسای خزمه‌تی شارستانی له‌ نزیكه‌ی 100 ماده‌  پێكدێت و یه‌كێك له‌ماده‌كانیش په‌یوه‌ندی به‌ پله‌به‌ندی مووچه‌وه‌ هه‌یه‌، ئاماژه‌شیدا، بۆچوونێك هه‌یه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پله‌به‌ندی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كان، له‌ناو لیژنه‌ی دارایی كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ نه‌چێته‌ ناو وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌، ته‌نها دانانی پێوه‌ره‌ گشتییه‌كان بێت.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ جیاوازی له‌نێوان ده‌رماڵه‌كاندا له‌ئاستێكدا بێت و له‌وه‌ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات، بۆئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان زۆر نه‌بێت و پێویستیشه‌ به‌ووردی رێكبخرێن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌جێ بهێڵرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ لیژنه‌ی دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌هۆكاری دواخستنی نه‌خستنی ئه‌و پرسه‌ی له‌به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستاش ئه‌و پرسه‌ نه‌خراوه‌ته‌وه‌ به‌رنامه‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو