riklam

هاوکارییه‌كانی خاچی سور بۆ زیانلێكه‌وتووانی شه‌ڕو ناكۆكییه‌ چه‌كدارییه‌كان به‌رده‌وامه‌

جیهان 04:59 PM - 2021-09-05

هاوكاریی و یارمه‌تییه‌كانی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور بۆ كه‌سانی زیانلێكه‌وتوو له‌ ‌ئاكامی ناكۆكی چه‌كداری و دۆخه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژی به‌رده‌وامه‌.

كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور یارمه‌تی كه‌سانی زیانلێكه‌وتوو له‌ ‌ئاكامی ناكۆكی چه‌كداری و دۆخه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژی ده‌دات و پارێزگاریان لێ ده‌كات. هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور هه‌وڵ ده‌دات به‌ر له‌ نه‌هامه‌تی بگرێت، له‌ رێی بڵاوكردنه‌وه‌ و پته‌وكردنی یاسای مرۆیی نێونه‌ته‌وه‌یی و پشتگیریكردنی بنه‌ما مرۆییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان.


وه‌ك رێكخراوێكی بێلایه‌ن و جیاوازی نه‌كه‌ر، كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور چالاكه‌ له‌ ساڵی 1980 ه‌‌وه‌ له‌ عیراقدا و له‌ ساڵی 1991 ه‌وه‌ له‌ كوردستاندا له‌ رێی ئه‌نجامدانی چالاكی كۆمه‌ك كردن و پارێزگاری كردن بۆ به‌‌ده‌مه‌وه‌چوونی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی ناكۆكی چه‌كداری و دۆخه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژیه‌وه‌ دروست ده‌بن. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket